![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/102_01504657608.gif?itok=FDSpO0k9)
ئێواره‌ی 28ی ئایاری 2014 له سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمهلاَیهتی زانكۆی سهلاَحهددین له شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بونی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌ت
و عه‌لی حوسێن به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكاتی كوردستان و یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو سكرتێر‌و نوێنه‌رانی پارته سیاسیه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی زانكۆ‌و كه‌سایه‌تیه رۆشنبیریه‌كانی كوردستان و مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان به بروسكه به‌شداربون له‌وانه عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان. زانكۆی سهلاَحهددین برِوانامهی دكتۆرای فه‌خری به‌خشیه دكتۆر ئیسماعیل بێشكچی گه‌وره نوسه‌رو ئه‌كادیمی و كۆمه‌ڵناسی تورك، شیاوی باسه بێشكچی له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاتۆته هه‌رێمی كوردستان و برِیاریشه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ژماره‌یه‌ك سمینار له زانكۆ‌و ناوه‌نده رۆشنبیریه‌كان ساز بكات.نیوسه‌ده به‌رگری له كوردله مهرِاسیمهكهدا سه‌رۆكی زانكۆی سهلاَحهددین دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی وتارێكی پێشكه‌ش كرد كه له به‌شێكی دا هاتووه: ئێمه له ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌مساڵ بیرمان له‌وه‌كرده‌وه كه چۆن رێز له ماندوبوون و كاره جوانه‌كان و هه‌وڵه بێوچانه‌كانی دكتۆر بێشكچی بگرێن، كه له‌ماوه‌ی نیو سه‌ده زیاتره به نوسین و توێژینه‌وه‌كانی به‌رگری له مافهرِهواكانی گه‌لی كورد كردووه، ئه‌وه‌بوو له كۆبونه‌وه‌ی ژماره(4)ی ئه‌نجومه‌نی زانـكــۆی ســهلاحـــهدین، له دانیشتنی رۆژی 3ی شوباتی 2014 به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن برِیارماندا برِوانامهی دكتۆرای فه‌خری به " ئیـسماعیل بێـشكچی" بیرمه‌ندو كۆمه‌ڵناسی تورك و دۆستی گه‌لی كورد بده‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیـــَژنهیــهكمان له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن راسپارد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێژنه‌كه كۆنوسی خۆی پێشكهشكردو ئارِاستهی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَكراو به سوپاسه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَوتوێژینهوی زانستیه‌وه په‌سه‌ندكرا. له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆی سهلاَحهددین سوپاسی(ده‌زگای خیرخوازى بارزانی) ده‌كات كه هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ وه‌قفی بێشكچی كردووه بۆ بانگهێشتكردنی ئه‌و دۆسته خۆشه‌ویسته‌ی گه‌لی كورد.تێكۆشانی بێشكچی له رووی زانستهوهسهرۆكی زانكۆی سهلاَحهددین ئه‌وه‌ی گوت: هه‌ڵبه‌ته ئێمه له ده‌زگایه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی برِوانامهی له‌و جۆره وا به ئاسانی نادرێت به هه‌موو كه‌سێك، بێگومان له‌لای ئێمه به‌خشینی برِوانامهی دكتۆرای فه‌خری به گه‌وره ئه‌كادیمی تورك ئیسماعیل بێشكچی زۆر گرنگه‌و بۆنه‌یه‌كی ئه‌كادیمی خۆشه‌و شانازی به‌و كاره‌شمان ده‌كه‌ین، چونكه بێشكچی شایانی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره بۆی بكرێت، چونكه ئه‌و ژیانی خۆی بۆ ماوه‌ی زیاتر له 50 ساڵ له شه‌سته‌كانه‌وه تاوه‌كو ئێستا كه ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته 75 ساڵ بۆ كورد ته‌رخانكردووه‌و رووبهرِوی دژواری و ئاسته‌نگی گه‌وره بۆته‌وه و هێنده به ژیانێكی سه‌خت تێپهرِیوه له پێناو گوتنی راسته‌قینه یاساكانی ژیان، كه‌چی هه‌ر خۆرِاگربوه و چیایه‌ك بووه له متمانه‌به‌خۆبون و ئاسمانێك هیوا بووه كه ئومێدی به‌كورد به‌خشیوه، چونكه له زه‌مه‌نێكدا بێشكچی به‌رگری له كورد كردوه، كه كورد هه‌موو ده‌رگاكانی لێداخرابوو، كه‌چی بهرِێزیان هیوای بۆ ده‌چنین، باخچه‌ی خۆزگه‌و به‌خته‌وه‌ری ئایندهی بۆ دروست ده‌كردین، بێشكچی سه‌رباری ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی تۆژینهوهكانیهوه به زانستی شیكردنه‌وه‌ی كردوه كه ده‌بێت كورد مافی سروشتی خۆی پێ بدرێت و سته‌می لێنه‌كرێت، ئاواش خه‌باتی كردوه تا هزری سوكایه‌تی و پله‌به‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له مێشكی تاكی نه‌ته‌وه‌ی كورد بسرِێتهوه، تێكۆشانی بێشكچی له رێگه‌ی زاسته‌وه به فیرِۆ نهرۆیشتوهو دوای 50 ساڵ ئێستا به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌دورینه‌وه، ئهورِۆ فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌ی تورك و دهسهلاَتدارانی توركیا گۆرِاوه، هۆشیاری پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له نه‌ته‌وه‌كان به‌ره‌و پێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌وه‌تا جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به جلی كوردی سه‌ردانی (ئامه‌د)ی كرد و له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بهرِێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به زمانی كوردی قسه‌ی كرد، ئه‌مه سهرهرِای ئه‌وه‌ی ماوه ماوه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رێزدار نێچیرڤانی بارزانی سه‌ردانی توركیا ده‌كات.په‌یكه‌رێكی له‌به‌رده‌م قهلاَی هه‌ولێر بۆ بێشكچیدزهیی له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئێمه له زانكۆی سهلاَحهددین له روانگه‌ی ئه‌كادیمیه‌وه برِوانامهی دكتۆرای فه‌خری به بێشكچی به گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت ده‌زانین، بهلاَم ده‌كرێت لێره له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه ئه‌كادیمی و نه‌ته‌وه‌ییه‌دا پێشنیار بكه‌ین په‌یكه‌رێك له به‌رده‌م قهلاَی هه‌ولێر بۆ گه‌وره بیرمه‌ندی تورك دروست بكرێت، چونكه سالاَنێكی زۆره وه‌ك قهلاَ پارێزه‌ری گه‌لی كورد بووه و ئێستا ته‌مه‌نی به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت تا به‌چاوی خۆی بیبینێت خه‌باتی ئه‌و بۆ نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه‌كه، خه‌باتێك بووه به‌رهه‌می هه‌بووه، تا به چاوی خۆی ببینێت گه‌لی كورد ئه‌مه‌كداره بۆی.ئه‌و برِوانامهیه زۆر به نرخهدوای وه‌رگرتنی برِوانامهی دكتۆرای فه‌خری دكتۆر ئیسماعیل بێشكچی له وتارێكی گرنگ و مێژوویییدا گوتی: ئهمرِۆ لێره برِوانامهی دكتۆرای فه‌خری له زانكۆی سهلاَحهددین وه‌رده‌گرم، زۆر خۆشحاڵم، بهرِێز سه‌رۆكی زانكۆ، بهرِێزان به‌خۆشه‌ویستیه‌وه سلاَوم هه‌یه، هاورِێیان ئه‌و برِوانامهی دكتۆرا فهخرییهی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆی سهلاَحهددین بۆ ئێمه زۆر به نرخه‌و پارێزگاری لێده‌كه. ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی ئازادانه هه‌بێت زانكۆكان پێشدهكهونئیسماعیل بێشكچی ئه‌وه‌شی گوت: هاورِێیان ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر زانست، له‌سه‌ر ده‌سته‌واژی زانست قسه بكه‌م، هه‌ندێ شت بڵێم، به‌رهه‌مهێانی زانست گرینگ‌ترین شته، به‌رهه‌مهێنانی زانست، ئازادی رادهبرِین هه‌بێت، بۆ كۆمه‌ڵگه گرنگه، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی ئازادانه هه‌بێت له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا، ئه‌وا زانكۆكان هه‌ر به‌راستی ده‌توانن بگهرِێن به‌دوای حه‌قیقه‌ت دا، بهلاَم له هه‌موو شوێنێكی جیهان، به‌م شێوه‌یه نیه لهبهسهرهو تا مه‌غریب، هه‌موو له رۆژههلاَتی ناوهرِاست ئازادی رادهربرِین تهسكراوهتهوهو رێی لێگیراوه، كه‌چی له هه‌موو ئه‌و ولاَتانهش زانكۆ هه‌یه، مانای ئه‌وه نیه زانست به‌رهه‌مده‌هێنرێت و زانست پێشده‌خرێت، له‌م ده‌وڵه‌تانه، له رۆژههلاَتی ناوهرِاست، ئیسرائیلی لێدهرچێن، ئازادی رادهربرِین سنوورداركراوه، له هه‌مو ئه‌و 57 ولاَتهی ئه‌ندام له كۆنفرِانسی ئیسلامی ئازادی رادهبرِین سنووردار كراوه، هه‌بوونی زانكۆ مانای ئه‌وه نیه به‌دوای راستی دهگهرِێن، ئه‌ی چییه ئه‌و رێگه خۆش ده‌كات، له هه‌ر ئه‌و 57 ولاَته ئه‌و شته‌ی گرنگه نیه، ئازادیه، ئه‌و شته‌ی رێگه‌ی ژیانی خه‌ڵك و برِیاری ئایندهی لێده‌درێت، ئه‌و ئایدۆلۆژیایه رهسمیهیه كه ده‌وڵه‌ته‌كان هه‌یانه، ئایدۆلۆژیه‌كی ئاساییه نیه، ئایدۆلۆژیای ده‌وڵه‌ته‌كه له رێگه‌ی سزاوه ده‌یكات به ئایدۆلۆژیای هه‌موو كه‌سێك، ده‌بێت ئایدۆلۆژیای فه‌رمی ره‌خنه‌ی لێبگرێ. له زانست له راستی، ته‌نها یه‌ك پێوه‌ر هه‌یه له زانست ئه‌ویش پێوه‌ری راستی داتا‌و زانیاری یه.جیاوازی زانست له رۆژههلاَت و رۆژئاواله وتاره‌كه‌یدا بێشكچی ئاماژه‌ی دا: له رۆژههلاَت و رۆژئاوا جیاوازی هه‌یه له رۆژههلاَت قورئان و فیهه و فه‌رمووده له‌چوارچێوه‌ی ئه‌مانه پێی ده‌گوترێت زانست له رۆژئاوا زانست له‌سه‌ر زانسته ژینگه‌یی و سروشتیه‌كان هه‌یه، له كه‌نیسه‌كان زانست هه‌یه، له كه‌نیسه‌كان چۆن كار له‌سه‌ر به‌راز ده‌كرێت و له كوێ ده‌ژی و چۆن نه‌وه ده‌خاته‌وه، بهلاَم له رۆژههلاَت ده‌ڵێ خواردنی به‌راز حه‌رامه، له رۆژههلاَت بۆ نمونه باسی ماسی ده‌كرا ئایا خواردنی ماسی گوناهه یا نا؟ بهلاَم له كلێساكان كارله‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن چۆن ده‌ژێت و چۆن نه‌وه ده‌خاته‌وه، بۆ نمونه با بیر له سه‌ده‌ی 16هه‌م بكه‌ینه‌وه كۆمه‌ڵێ به‌دوادچوونی نهێنی هه‌یه له‌سه‌ر خوێن راهیبه‌كان، كاریان له‌سه‌ر ده‌كرد، لێكۆڵێنه‌وه‌یان ده‌كرد، بهلاَم به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی رێساكانی كه‌نیسه بوون ئه‌وكه‌سانه سوتێنرا، كوژران بۆ نمونه سالاَنی 1600 هه‌رچه‌نده ئهوهانه راهیب بوون، بهلاَم له كلێسهكان ویستویانه لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانستی به نهێنی بكه‌ن كه‌چی ئه‌میان به‌سه‌رهاتووه.له رێگه‌ی ره‌خنه‌ی زانستیه‌وه پێشكه‌وتن له رۆژئاوا هاتۆته به‌رهه‌م ئه‌و كۆمه‌ڵناسه ناوداره‌ی تورك ده‌ڵێت: سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌نكه‌ره شتێكی وای بۆ باسكردم، كاتێ سه‌ردانی زانكۆیه‌ك له ئیتاڵیا ده‌كات، خوێندگه‌یه‌كی نیشان ده‌ده‌ن له ناوهرِاستی ژووری خوێندنه‌كه ته‌نها یه‌كه مێز هه‌یه وه‌ك مۆزه‌خانه وایه، سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌نكه‌ره ده‌پرسێت ئه‌مه چ جۆره خوێندنگه‌یه‌كه‌وه ولاَمی ده‌ده‌نه‌وه لێره‌دا له‌و ژووردهدا په‌روه‌رده‌و خوێندنی نهێنی هه‌بوه‌و لێكۆڵینه‌وه كراوه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان، كه له‌وێدا راهیبێك له هه‌مان كاتدا مامۆستایه وانه به راهیبه‌كانی دیكه‌ی گوتۆته‌وه، بهلاَم ئه‌مه نهێنی بوه و كه‌نیسه رێگه‌ی نه‌داوه، به‌مشێوه‌یه له رۆژئاوا زانست پێشه‌وه‌چووه، ئه‌و ئازادبونه به‌مشێوه‌یه بوه، به‌مجۆره هاتۆته‌كایه‌وه، ئه‌و ره‌خنانه‌ی دژی كه‌نیسه دروست بوه‌و به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئازادی بوه، بۆ نمونه له كۆمه‌ڵگه‌كانی رۆژههلاَتی ناوهرِاست پێویسته به فه‌رمی ره‌خنه له ئایدۆلۆیای فه‌رمی ده‌وڵه‌ت بگیرێت، ئه‌مه هه‌وڵه بۆ ئازادی زانكۆكان و ئازادبونی زانكۆكان، بێگومان ئازادی رادهبرِین شتێكی بنهرِهتیه، ئه‌و ئازادیه‌ش ته‌نها بۆ زانكۆكان نیه بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه گرنگه، ب ئه‌مه‌ش پێویسته گرنگی ده‌ستوور هه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌و سیسته‌مه ئازادی رادهربرِین نه‌بێت ئه‌وا ئازادی ئه‌كادیمی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نییه، ئه‌گه‌ر هه‌ش بێت سنوورداره.بۆچی موسته‌عمه‌ره‌ی كوردستان دروست نهكراوبێشكچی له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: به كورتی ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر بابه‌تێك قسه بكه‌م، كۆمه‌ڵێ پرسیار بێنمه رۆژڤهوه له كۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی كاتێ خاكه‌كه‌ی دابه‌شكرا، چونكه ده‌وڵه‌تی عوسمانی دۆرِاوه وه‌ك ئه‌ڵمانیاو ولاَتهكانی دیكه بوه خاكی ولاَته براوه‌كان، ئه‌م خاكانه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر به‌ریتانیا و فهرِهنسا و ئیتاڵیا، بۆ نمونه میزۆپۆتامیاو خاكه‌كانی رۆژههلاَتی ناوهرِاست یاخود ئه‌و خاكه‌ی له‌لایه‌ن عوسمانیهو داگیركرابو وه‌ك عێراق و ئه‌رده‌ن دروست ده‌كرێت كه په‌یوه‌سته به به‌ریتانیا، سووریا و لوبنان په‌یوه‌ست بوون به فه‌ره‌نسا، لێره‌دا كێشه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه بۆچی ده‌وڵه‌تی كوردی دروست نه‌كرا، عێراق وسووریاو لوبنان و فه‌ڵه‌ستین دروست ده‌كرێت. بۆچی موسته‌عمه‌ره‌ی كوردستان دروست نه‌كراوه؟ به‌هه‌رحاڵ سالاَنی 1918 - 1919 له باشووری كوردستان شێخ مه‌حمودی به‌رزنجی خه‌باتی هه‌یه له چوارده‌وری خه‌باتی كوردانه هه‌بوو شێخ مه‌حمود ده‌یگوت: پاشای كوردستان‌م، به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا و ولاَته ئیمپرالیستهكا نه‌ك رێگه‌یان نه‌داوه به كوردستان ده‌وڵه‌تی سه‌رخۆی هه‌بێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه رێگه‌یان نه‌داوه ده‌وڵه‌تێكی كوردستانی موستهعمهرهش دروست بكرێت، كه‌چی كوردستان پارچه پارچه‌كراوه، دوای ئه‌وه‌ش سیاسه‌تی نكۆڵی‌كردن پهیرِهوكراوه، زمانی كوردی و كلتووری كوردی نكۆڵی لێكراوه، ئه‌مه كێشه‌كی زۆر گه‌وره‌یه ساڵی 1920 بۆ كورده‌كان زۆر گرنگه، پێویسته وهلاَمی لۆژیكی بدۆزینه‌وه.سێیه‌م دابه‌شكردنی كوردستانكۆمهڵناس و بیرمه‌ندی تورك ئه‌وه‌شی گوت:له ساڵی 1920 ئه‌مه سێیه‌م پارچه پارچه‌كردنی كوردستانه، بۆیه ده‌بێت له‌و باریه‌وه پێویسته چۆن بیربكه‌ینه‌وه، مانای ئه‌وه‌ی كورده‌كان لاوازیان هه‌یه، هێزه دوژمنه‌كان سوود له لایه‌نی لاوازی كورد ده‌بینن، خاكی كوردان به‌ش ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مه زۆر به قوڵی بیربكه‌ینه‌وه، ده‌بینین له رۆژئاوا ئه‌م كارانه‌ی له‌سه‌ر كورد و كوردستان ده‌وروژێنرێت چۆن ده‌كرێت باسی كوردستانی توركیا ده‌كرێت، باسی كوردستانی عێراق و دوای ئه‌وه سووریا‌و ئێران، بهلاَم ئه‌و پرسیاره نه‌كراوه بۆچی كوردستان دابه‌شكراوه؟ ئایا لایه‌نه لاوازه‌كه‌ی كوردان چییه؟ كورده‌كان چ لایه‌نێكی لاوازیان هه‌یه كه به‌رده‌وامی وا ده‌كرێت خاكه‌كه‌یان پارچه پارچه بكرێت، پێویسته ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیه رۆژئاوایه‌كان بكرێت.كورد پێویستی به زانست ههیهمێژوونوسی ناوداری توركی ئه‌وه‌شی گوت: كورده‌كان زۆر پێویستیان زانست هه‌یه، سه‌باره‌ت به ساڵی 1920 پرسیاری وا بكرێت ولاَمهكهی بدۆزرێته‌وه، كاتێ كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان دروست ده‌كرێت، بۆئه‌وی نه‌ته‌وه‌كان مافی چاره‌ی خۆنووسیان بۆ ده‌سه‌به‌ر بكرێت، له‌م كاته‌یه كوردستان پارچه چارچه ده‌كرێت كه‌چی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان ناتوانێت ئاشتی به‌رقرار بكات، كاتێ ناتوانێ ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی دروست بكات و ناشتوانێت رێگه له ده‌ستپێكردنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م بگرێت، بهلاَم له‌م كاته‌یه دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م پێویستیه‌ك دروست ده‌بێت له 1945 نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دروست ده‌كرێت، له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له رووی سیاسیه‌وه له جیهان گۆرِانكاری گه‌وره دروست بوو بۆ نمونه كه هه‌موو ئه‌فریقیا ئیستعمار بوو له ساڵی1960 به‌دواوه یه‌ك به یه‌ك سه‌ربه‌خۆییان خۆیان ده‌ستكه‌وت، له پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌م ته‌نها دووه ده‌وڵه‌ت سه‌ربه‌خۆ بوو، ئهمرِۆ 57 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه، بهلاَم له‌و كاته‌وه له كوردستان هیچ شتێك نهگۆرِاوه، له هه‌موو لایه‌كی جیهان گۆرِانكاری دروست بوه ئه‌مانه پێویست ده‌كات به شێویه‌كی ته‌ندروست به‌دواداچونی بۆ بكرێت له‌به‌ر ئه‌مه ده‌بێت بتوانن لێكۆڵێنه‌وه و ره‌خنه له ئایدۆلۆژیای فه‌رمی بگرن، ئه‌گه‌ر ئێوه پێشنیار بخه‌نه‌ر به‌رده‌م ولاَت بۆ نمونه زانسته كۆمهلاَیهتیهكان ئه‌و كه‌سانه‌ی گرنگی به بابه‌تی ئێوه ده‌دات، ده‌بێت بتوانێت به ئازادی خۆی ره‌خنه له‌م پێشنیارانه‌ی ئێوه بگرێت، بهلاَم ناتوانێت سزاتان بدات له‌سه‌ر پێشنیاره‌كان، ئه‌مه‌ی ده‌موێت بڵێم ئایدۆلۆیای فه‌رمی رخنهت لێناگرێت له‌سه‌ر پێشنیاره‌كان، بهلاَم سزات ده‌دات، زانست به‌مشێوه گه‌شه ناسه‌نێت، ولاَتی زانستی به‌مشێوه‌یه پێشه‌وه ده‌چێت كه پێویسته ئازادی فه‌راهه‌م بكات، ئازادی رادهربرِین پشتگیری لێبكرێت، ئه‌مانه وتنی ئاسانه بهلاَم جێبه‌جێكردنی له‌وانه‌یه قورس بێت، جێبه‌جێكردنی ئه‌م بۆچوونانه به‌شێوی داینامیكه، ئازادی بیرورِا ده‌بێت به داموده‌زگایی بكرێت.