![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/263_01504657609.jpg?itok=z_-cmPTH)
پ.ی.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، له سه‌ردانێكیدا بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربون له كێشه‌و گرفته‌كانی كۆلێژه‌كه سه‌ردانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی له شه‌قڵاو كرد‌و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی كۆلێژهكهیدا، له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیانیشدا له نزیكه‌وه گوێی له قوتابیانی به‌شه‌كانی كۆلێژه گرت. هه‌رهه‌مان رۆژ سه‌رۆكی زانكۆ به یاوه‌رى راگرى كۆلێژی په‌روه‌رده له شه‌قڵاوه به جیا سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له قایمقامیه‌تى قه‌زاى شه‌قڵاوه‌و لقی ٢٤ی سه‌فینی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و له نزیكه‌وه گفتوگۆكرا بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى ئه‌و كۆلێژه له رووى كارگێڕى و خزمهتگوزارییهوهو چۆنیه‌تی پاڵپشتیكردنی پڕۆسه‌ی خوێندن و ستافی كارگێڕی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه، له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكاندا باس له ئه‌گه‌رى فراوانكردنى به‌شه‌كان و دامه‌زراندنى دوو كۆلێژی دیكه به‌ناوی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی و كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی كرا كه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دامه‌زراندنى زانكۆى شه‌قڵاوه كه خه‌ونی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه.
بەروار :٢٠١٥/٠٢/٢٥