
د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی د. شێروان ساڵح یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان،پێشوازی لە حاجی ئازاد عەبدولوەهاب جێگری سەرۆکی رێکخراوی دەستی هاوکاری کرد.
لە دانیشتنێکدا سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە کارەکانی رێکخراوی ناوبراو کرد، بەتایبەتی لە پرۆژەی دابینکردنی خوانی بەربانگ کردنەوە بۆ قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ سەرجەم قوتابیانی زانکۆی زانکۆ. سەرۆکی زانکۆ هیوای سەرکەوتن و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی رێکخراوی ناوبراو کردو خەڵات و دروشمی زانکۆی سەلاحەدینی پێشکەشی رێکخراوی ناوبراو کرد.
شایەنی باسە رێکخراوی دەستی هاوکاری لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە، چەندین کاروچالاکی خێرخوازی هەیە، بۆ ئەم ساڵیش خوانی بەربانگ کردنەوەی بۆ نزیکەی ٤٠٠٠ قوتابی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە مانگی رەمەزاندا لە ئەستۆگرتووە.
بەروار :٢٠١٧/٥/٢٩