
لە میانی بەشداری کردنی سە رۆکی زانکۆی سەلاحەدین د. ئەحمەد دزە یی لە کۆنفرانسێکی تایبە ت بە رە وشی تە ندروستی لە عیراق و چونیەتی چارە سەرکردنی بە هاوکاری زانکۆَکان و دە زگاکانی تە ندروستی کە لە شاری کونیا لە وڵاتی تورکیا بەڕێوە چوو ، کۆنفرانسەکە لە لایەن زانکۆی سە لجوق و رێکخراوی پزیشکانی دە رە وەی وڵاَت میوانداریە تی کرا.
لەو کۆنفرانسەدا سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بەشدارى لەپانیلێکى تایبەت بە کێشەکانی کادری تەندروستی و رێگا چارەسازییەکانى کرد بە هەماهەنگى تورکیا بۆ ئەو بابە تە کە ئێستا ولاتی تورکیا لە بواری سستەمی تە ندروستیدا لە پێشەوە دایە .
لەو پانیلەدا کە سەرەتا دکتور ئامانج نوێنەرى وەزیری تەندروستی هە ریمی کوردستان سیمینارێکی پێشکەش کرد سەبارەت بە رەوشی تەندروستی لە هەرێم و کێشەکانی لە گەڵ بە غداو هۆکارەکانی قەیرانی دارایی و هاتنی پەنابەران و دابەزینی نرخی نەوت لە سەر رە وشی تەندروستی لەهەریمی کوردستان . سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە وتەکەیدا باسێکی میژوویی له سەر پرۆسه ی خوێندنی باڵاو پێکهاتەکانی زانکۆکان بەتایبەتی لە بوارەکانی کۆمەڵەی پزیشکی و روڵی ئەو کولێژانە لە پێشکەوتنی بواری تە ندروستی له هەرێمی کوردستاندا..
له کوتایی وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ رە خنەی لەوە گرت کە لە بیست و پێنج ساڵی رابووردوودا چەندین کۆنفرانس لەو بابەتە ئەنجام دراوە و تەواوى کێشەکان دەستنیشان کراون و چارە سە رەکانیش دیارى کراون، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان نەبووە ،بە هۆى بەشدارى نەکردنى بەرپرسە باڵاکان لەو کۆنفراتسانەدا ، دواتر هیواى خواست کە بۆ لەمەودوا ئەو کۆنفرانسانە ئەنجامى سەرکەوتوو تریان هەبێت بۆ رەوشى تەندروستى لە عیراق و لە کوردستاندا .
بەروار :٢٠١٦/١٢/٢٧