
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی لە هەردوو شاری باکۆ و گوبا لە وڵاتی ئازربایجان بەشداری چالاکییەکی پڕۆژەی عەلائەدین سەر بە رێکخراوی یونسکۆ دەکات. زانکۆی سەلاحەدین زیاتر لە ١٠ ساڵە ئەندامی کارای ئەو رێکخراوەیە و هەموو ساڵێک دوو قوتابی بەشداری لە مەشقی هاوینەی نێودەوڵەوتی زانکۆکان دەکەن کە ماوەی دوو هەفتە بە بەشداری پەنجا قوتابی لە ٢٥ وڵاتی جیاواز کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان زانکۆی سەلاحەدین تەنها زانکۆیە بەشداری کردووە.
سەرەتای کردنەوەی کۆنفڕانسەکە بە پشتگیری و ئامادەبونی جێگری وەزیری پەروەردەی ئازربایجان بەڕێوەچوو، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد لە بارەی رەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان لە بارەی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نەتەوەو ئاینیینەکان و فرە لە فرەئایینی و نەتەوەیی رەنگیداوەتەوە، لە سایەی سەرکردایەتی حەکیمانەیب سەرکردایەتی کورد لە هەرێمی کوردستان، هەروەها سەرۆکی زانکۆ لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە رۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆرستانی داعش و لە خۆگرتنی زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارەی سووریا و ناوچەکانی خواروناوەڕاستی عێراق کرد کە هەرێمی کوردستان بۆتە پەناگەی ئارامی و حەوانەوەیان. سەرۆکی زانکۆ سوپاسی وڵاتی ئازربایجان و پڕۆژەی عەلائەدینی کرد لە بانگهێشتکردنی زانکۆی سەلاحەدین و دیاری زانکۆی سەلاحەدینی پێشکەش بە جێگری وەزیری پەروەردەی ئازربایجان و رێکخەرانی چالاکییەکە کرد.
بەروار :٢٠١٦/٧/٢٦