![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/554_01504657610.jpg?itok=sjlkEKX3)
دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبونی دکتۆر ئیبراهیم حەمەڕەش یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازیکرد لە دکتۆر محەمەد ئیحسان سەرۆکی زانکۆی هەولێری تایبەت، لە دیدارێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە ئەکادیمیەکانی نێوان هەردوو زانکۆ، تیایدا جەخت لەسەر ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی کرایەوە تا زانکۆی سەلاحەدین وەک گەورە زانکۆی هەرێمی کوردستان هاوکاری زانستی و ئەکادیمی زانکۆی هەولێر بکات، وەک چۆن پاڵپشتی لە گشت زانکۆ تازەکان دەکات لە زانکۆ حکومی و تایبەتەکان بە مەبەستی پێشخستنی کەرتی خوێندنی باڵاو ئاستی زانستی زانکۆکان.
هەروەها لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر رۆلًَی زانکۆکانی کوردستان لە ئامادەکردنی توێژینەوەی هەنوکەیی بۆ چارەکردنی قەیرانی دارایی کوردستان و شێوازی دەربازبون لەو تەنگەژەیەی کوردستان تێیکەوتوە تا بە هاوکاری ئەکادیمیستەکانی زانکۆکانی کوردستان بتوانرێت ئەو قۆناغە بە شێوازێکی زانستی چارەبکرێت و ئەگەریش بۆ هەر پێشهاتێک بدۆزرێتەوە تا جارێکی دیکە رووبەڕوی قەیرانی لەم شێوەیە نەبینیەوە.
بەروار :٢٠١٦/١/٢٦