
د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین بە یاوەرى ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و پزیشکانى کوردستان بەشدارى لە کۆنفرانسێکى زانستى دا کرد لە شارى کۆنیا لە وڵاتى تورکیادا .
لەم کۆنفراسەدا کە لە لایەن کۆمەڵەى پزیشکانى عیراقى رێکخرابوو،ماوەى دوو رۆژى خایاندو تیایدا چەندین وتار لەلایەن راوێژکارى سەرۆکى تورکیا، والى شارى کۆنیا، وتارى پەرلەمانى عیراق و پەرلەمانى کوردستان، سەرۆک زانکۆى سەلجوق و نوێنەرى وەزارەتى تەندروستى و پزیشکانى کوردستان پێشکە ش کران،کە تیایدا بە گشتى جەختییان لە سەر پرۆسەى پێکەوە ژیان و پرسى رەوشى تەندروستى لە عیراق وهاوکارییەکانى تورکیا لەم بارەیەوە خرانە روو .
لە چەندین پانێلیشدا ،تیشک خرایە سەر ئلریشاو کێشە تەندروستییەکان لە عیراق و کوردستان و پرسى کۆچى پزیشکان خرانە روو .
لە کۆتاییدادیارى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین پێشکەش بە والى شارى کۆنیاو سەرۆکى لیژنەى ئامادەکارى کۆنفرانسەکە کرا .
بەروار :٢٠١٦/١٢/٢٥