![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/493_01504657610.jpg?itok=c7fF-DXq)
لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی دکتۆر محەمەد رەشید موختار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پێشوازیکرد لە کۆنرات ئادمۆڤیچ کونسلی پۆڵۆنیا لە هەرێمی کوردستان، لە دانیشتنێکدا سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی دەستبەکاربونی لێکرد وەک کونسولی نوێ، دواتر باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە ئەکادیمی و زانستیەکانی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆ پۆڵۆنییەکان کرا کە زانکۆی سەلاحەدین پەیوەندی لەگەڵ زانکۆکانی ئەو وڵاتە هەیە، هەروەها لە دیدارەکەدا باس لە ئەگەری پێشکەشکردنی کونسل کرد لە کۆلێژی یاساو زانستە سیاسیەکانی لە بارەی دۆخی سیاسی ئەمکڕۆی جیهانی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ دیاری زانکۆی سەلاحەدین پێ بەخشی کە مافورێکە بە وێنەی قەڵا نەخشێنراوە.
بەروار :٢٠١٥/١١/٢٣