
لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازیکرد لە هەریەک لە مامۆستا جۆلیانە مامۆستای وانەبێژ لە بەشی زمانی ئەڵمانی و مامۆستا ئانا کلۆسکا وانەبێژ لە زانکۆی ئوردن، لە دانیشتنێکدا وێڕی خۆشحاڵیان کەوانە لە بەشی زمانی ئەڵمانی دەڵێنەوە، خاتو جۆلیانە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کارەکانی وانەبێژی لە زانکۆی سەلاحەدین سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد کە هەردەم خەمخۆری ئەو بەشەو ئەوەش وایکردوە کە ئەوان لە ئەڵمانیانەوە بێنە کوردستان خزمەت بەو بەشە بکەن، هەروەها خاتو ئانا شادومانی خۆی دەربڕی بەوەی لە جێگەی خاتو جۆلیانە بەردەوام دەبێت لە وانەبێژی بەشی زمانی ئەڵمانی بۆ ماوەی (٦) هەفتە.
لە دانیشتنەکەدا باس لە دابینکردنی ئەو پێنج کورسی خوێندنە کرا کە ئێستا دوو قوتابی لە زانکۆی ئەسکەندەرییە دەخوێنن و سێ قوتابیش لە زانکۆی لایبزیگ لە ئەڵمانیا دەخوێنن دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی ستافی ئەکادیمی و زانستی بەشی زمانی ئەڵمانی دابین بکەن. شایانی باسە زانکۆی لایبزیگ و رێکخراوی دادی ئەڵمانی لە چەند ساڵی رابردوودا پشتگیری بەشی زمانی ئەڵمانیان کردووە لە رووی دارایی ستافی ئەکادیمەوە و بڕیاریش درا ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی دیکە بەردەوام بن لە دابینکردنی مامۆستاو پێداویستیەکانی ئەو بەشە لە کۆلێژی زمان.
بەروار :٢٠١٦/٨/٢٣