![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/413_01504657609.jpg?itok=ITl3q17j)
لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ لێژنەی تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە کە لەسەر داوای پەرلەمانتار عەباس غەزالی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لێژنە کە دروستکراوە تا ئەو لێژنە پسپۆڕە ئەکادیمیەکەی زانکۆ بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بتوانن سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر پڕۆژە یاساکە بدەن. شیاوی باسە پڕۆژە یاساکە لە ٣٩ ماددە پێکهاتوە و پێشنیاری دروستکردنی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێم کراوە. بڕیارە دوای ئەوەی لەلایەن پسپۆڕانی زانکۆوە تێبینی و سەرنجە زانستیەکانی خۆیانی لەسەر بدەن ئینجا لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە لە لێژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی لە پەرلەمانی کوردستان بخرێتە بەردەم سەرۆکایەتی پەرلەمانی بۆ خستنە دەنگدان و پەسەندکردنی.
بەروار :٢٠١٥/٨/٢٣