![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/532_01504657610.jpg?itok=HgCLR8gH)
کاتژمێر (١٠)ى سەر لەبەیانى رۆژى سێشەممە ٢٢-١٢-٢٠١٥ ، (د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى) سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین، لەدیوانى سەرۆکایەتى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لەخاتوو (کوردستان رەسوڵ حەسەن)ى نوێنەرى رێکخراوى جێندەر کرد، هاوکات ئەم رێکخراوە بەهاوکارى رێکخراوى (وادى) ئەڵمانى کارەکانى ئەنجام دەدا، مەبەست لەئەنجامدانى کارەکانى ئەو رێکخراوەش ئاشنابوونە بە یاساى ژمارە (٨)ى ساڵى ٢٠١١ کە لە پەرلەمانى کوردستان دەرچووە و سەبارەت بەبەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانییە، ئەمەو سەرۆکى زانکۆ لەنێوەندى قسەکانیدا پێشنیازى ئەوەى کرد نامیلکەى ئەو یاسایە لەسەرجەم کۆلیژەکاندا دابەش بکرێ تا لەنزیکەوە قوتابیان و مامۆستایان و کارمەندان ئاشناى ئەو یاسایە بن، هاوکات بەپێویستی زانى ئەم یاسایە لەبەشەکانى یاسا و کۆمەڵناسى و کارى کۆمەڵایەتى بخوێندرێ، وەک یاسایەکى بارى کەسیەتى، لەمەوەش تا قوتابیان و خوێندکاران لەکاتى دەرچوونیان لەکۆلیژ ئاشناى هەموو خاڵ و بەندەکانى ئەم یاسایە بن و بۆ دا هاتووش کۆمەڵگە سوودێکى زۆرى لێ وەربگرێ بەپێى پێوەرەکانى جیهانى و ئیسلامى، لەلایەکى دیکەوە سەرۆکى زانکۆ هەموو هاوکاریەک و هەماهەنگیەکى خستە روو بۆ سەرکەوتنى کارەکانى ئەم رێکخراوە تا لەم رێگەیەوە بتواندرێ سوود بەکۆمەڵگەى کوردەوارى بگەیەندرێ، ئەوەى شیاوى باسە یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و بەڕێوەبەرى پەیوەندییە ئەکادیمییەکان ئامادەى ئەو دانیشتنە بوون.
بەروار :٢٠١٥/١٢/٢٢