![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/441_01504657609.jpg?itok=oE_P_N3B)
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین/ هەولێر، پیرۆزبایینامەیەک ئاڕاستەی مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی موسڵمان لە زانکۆی سەلاحەدین دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی خۆم و گشت ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی سەلاحەدین/ هەولێر، بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکە یەکەی مامۆستا بەڕێزەکان و قوتابییە خۆشەویستەکان و فەرمانبەرە دڵسۆزەکانی زانکۆی سەلاحەدین دەکەم، هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە مایەی خۆشبەختی و ئاسوودەییتان و هەردەم کەیف خۆش بن. لە هەمان کاتدا دەخوازم لە دوای ئەو جەژنە بە گوڕوتینێکی پێشمەرگانەوە دەستپێکی ساڵی تازەی خوێندنی ٢٠١٥ -٢٠١٦ پیرۆزبکەین و لە ئێستاوەش کۆشش بکەین بۆ ساڵێکی پڕ بەرهەمی زانستی و رۆڵمان هەبێت لە پرسە گرینگەکانی کۆمەڵگەو تەواوی کایەکانی ژیان.
جارێکی دیکە پیرۆزە، جەژنی قوربانی پیرۆز لە گشت موسڵمانانی جیهان و کوردستان و هەموو زانکۆییانی زانکۆی بناغەیخوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.هەمیشە دڵخۆش بن.
پ.ی.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیی
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر
٢٢ ی ئەیلولی ٢٠١٥
22/9/2015