
بە ئامادەبوونى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ودەرباز کۆسرەت عەلى وەزیرى ئامەدانکردنەوەو نیشتەجێ کردن و د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆو ژمارەیەک لە وەزیران و مامۆستایانى زانکۆ ، دیدارێکى زانستى بۆ ئاوەدانکردنەوە ، لە لایەن وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ کردن و زانکۆى سەلاحەدین لە هۆڵى شەهید سەعد عەبدوڵا لە هەولێر ئەنجام درا ، کە ماوەى دوو رۆژ دەخایەنێت .
سەرەتاى دیدارەکە بە وتارێکى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین دەستى پێکرد و تێیدا ئاماژەى بە هاوکارى و هەماهەنگى زانکۆ لە گەلچ دام و دەزگاکانى حکومەت نیشاندا لە چەندین بوارى جیا جیادا ، لەوانەش ئەنجامدانى ئەو دیدارە زانستیە بە مەبەستى بەرەو پێشەوە بردنى پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى کوردستان و دۆزینەوەى نەخشە رێگاى زانستى لبۆ پێشخستنى ، هەروەها سەرۆکى زانکۆ لە وتارەکەیدا ئاماژەى بە توانستى زانستى زانکۆ دا، لەو رۆڵە کاریگەرەى دەیبینى لە ئەنجامدانى پرۆژەکان ، لەم بوارەشدا چەندین نموونەى لەو پرۆژە گەورانەى کوردستان هێنایەوە کە بە هەماهەنگى لە گەڵ زانکۆدا ئەنجام دراون .
دواتر فیلمێکى دیکۆمێنتى دەربارەى گرنگترین پرۆژەکانى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە نمایش کرا .
پاشان دەرباز کۆسرەت رسول وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ بوون وتارى وەزارەتى خوێندەوەو تێیدا ستایشى بە رۆڵى زانستى زانکۆى سەلاحەدین کرد بۆ ئەنجامدانى ئەو پرۆژانەى کە بە راوێژ لە گەڵ زانکۆدا ئەنجام دەدرێن .
دواتر پرۆفیسۆرى پلان و گەشە پێدان و کۆمەڵگا ( ئەدنریللا ئاوتۆنا) توێژینەوەیەکى پێشکەش کرد سەبارەت بە ئاوەدانکردنەوەو پلانى شار .
دواتر سەفوەت فەتحیل توێژینەوەیەکى دەربارەى رێگاکانى وڵاتى سویدو چۆنیەتى وەرگرتنى ئەزموونى زانستى لە رێگاکانى هاتوو چۆ لەو وڵاتەدا پێشکەش کرد .
لە کۆتایى پانیلى یەکەمى دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانى جیگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و دەرباز کۆسرەت رەسول عەلى خەڵاتى رێز لێنانیان بەخشییە هەردوو توێژەرى پانێلى یەکەمى ئەو دیدارە .
بەروار:٢٠١٧/٢/٢٢