
کاتژمێر ١٢ى نیوەرۆ د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لەشاندێکى زانکۆى فیردۆسى مەشهدى وڵاتى ئێران کرد کە پێکهاتبوو لەسەرۆکى زانکۆ و یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ و بەرپرسى سەنتەرى زمانى فارسى، ئەمەو سەرەتا سەرۆکى زانکۆ خۆشحاڵى خۆى دەربڕى لەهاتنى ئەو شاندە بۆ زانکۆى سەلاحەددین ئەمەش بۆ زیاتر هەماهەنگى کردن و واژووکردنى رێکەوتنامەیەک لەنێوان هەردوو زانکۆدا، هاوکات باس لەپەرپێدانى بەشى زمانى فارسى کۆلیژى زمانى زانکۆى سەلاحەددین کرایەوە، هەروەها گرنگیدان بە ئاڵوگۆڕکردنى بیروڕاکان سەبارەت بە کردنەوەى خوێندن بۆ ماستەر و دکتۆرا لە زمانى فارسى و لەبوارەکانى دیکەى زانست، هەماهەنگى کردن لەبوارەکانى دیکەى زانست. لەلایەکى دیکەوە شاندى میوان خۆشحاڵى خۆیان دەربڕى کە لەگەڵ گەورەترین زانکۆى هەرێمى کوردستان واژوو دەکەن و ئەوەشیان خستە روو کە لەداهاتوویەکى نزیکدا لەزۆربەى بوارەکانى دیکە جگە لەزمانى فارسى ئەوا هەماهەنگى و ئاڵوگۆڕکردنى بیروڕاکان دەخەنە روو بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونى زانست لەهەردوو زانکۆدا و بتواندرێ لەماوەیەکى نزیکدا ئەو رێکەوتنامەیەک بچێتە وارى جێبەجێ کردن و بتواندرێ لەهەموو روویەکەوە هەردوو زانکۆ زیاتر خزمەت بەقوتابیان و کۆمەڵگە بکات، ئەمەو سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەمیانى قسەکانیدا هەموو هاوکارى و هەماهەنگییەکى خستە روو بۆ ئەوەى هەردوو زانکۆ بتوانن چەندین خزمەت پیشکەش بکەن بۆ زیاتر پەرەپێدانى پەیوەندى و بەرزکردنەوەى ئاستى زانست و ئاڵوگۆڕکردنى بیروڕاکان، هەر لەویدا رێکەوتنامەیەک واژوو کرا لەنێوان زانکۆى سەلاحەددین و زانکۆى فیردۆسى مەشهەدى وڵاتى ئێران، گرنگترین خاڵەکانى ئەو رێکەوتنەش تویژینەوەى هاوبەش و کردنەوەى خوێندنى باڵا لەزمانى فارسى و کردنەوەى خول بۆ فێربوونى زمانى فارسى بە پەپیى پرۆسەو توانستى تویفڵى زمانى فارسى و سوود وەرگرتن لەهەموو بوارەکانى دیکەى زانست کە لەهەردوو زانکۆدا دەخوێندرێ، ئەمەش دەرگەیەکە تا قوتابیان ماستەر و دکتۆرا بتوانن زیاتر سوود وەربگرن، ئەوەى شایانى باسە یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و کۆلیژى زمان و سەرۆکى بەشى زمانى فارسى ئامادە ئەو دانیشتنە بوون.
بەروار :٢٠١٧/٧/٢٠