
بە ئامادەبوونی دکتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان و میوانان و دەزگاکانی راگەیاندن، زانکۆی سەلاحەدین مەراسیمێکی رێزلێنانی بۆ ئەو مامۆستایانەی سازکرد، کە نازناوی پرۆفیسۆریان بۆ ساڵی ئەکادیمی ٢٠١٦/٢٠١٧وەرگرتووە. لەهەمان کاتیشدا رێز لەو مامۆستایانە نرا کە توێژینەوەی ئەکادیمیان لە گۆڤارە ئاست بەرزەکانی جیهان بڵاوکردۆتەوە.
لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا سەرۆکی زانکۆی لە وتەیەکیدا، خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم جۆرە مەراسیمە ئەکادیمیانە دەربڕی، کە بۆ جاری یەکەمە لەسەر ئاستێکی وا فراوان مەراسیمی لەم شێوەیە دەربڕی، بەڵێنیدا کە هەروەک ساڵانی پێشوو بەردەوام دەبێ لە پاڵپشتی کردنی مامۆستایان و برەودان بە پرۆسەی خوێندنی ئەکادیمی لە کوردستان. هیوا خواز بوو ئەم جۆرە مەراسیمانە ببێتە هاندەرێک بۆ دروست بوونی ململانێی زانستی لەنێو مامۆستایانی زانکۆ و بۆ ساڵانەی داهاتوو ژمارەی مامۆستایان بەشداربوو لەم جۆرە مەراسیمانە بەرز بێتەوە. دواتر لە مەراسیمەکەدا لەلایەن سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی رێزلێنان و دیاری بەسەر مامۆستایانی بەشداربوو دابەشکرا.
بەروار :٢٠١٧/٦/٢٠