
بە ئامادەبوونى د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین و د. محەمەد ئیحسان سەرۆکى زانکۆى ئەربیلى نێو دەوڵەتى و پارێزگار ى هەڵەبجەو ژمارەیەکى زۆر لە مامۆستایانى زانکۆکانى کوردستان ، یەکەمین کۆنفرانسێکى نێو دەوڵەتى بۆ گەلانى ژێر دەستى جینۆساید لە شارى بۆدابیست لە وڵاتى هەنگاریا دەستى پێکرد .
ئەو کۆنفرانسە کە بە هاوبەشى هەردوو زانکۆى سەلاحەدین و زانکۆى کاتالۆکى هەنگارى ئەنجام دەدرێت بۆ ماوەى سێ رۆژ بەردەوام دەبێت چەندین توێژینەوەى تێدا پێشکەش دەکرێت لە بارەى جینۆ سایدى گەلان ، بە تایبەت ئەو کارەساتانەى پەیوەستن بە گەلى کورد .
لەو کۆنفرانسەدا جگە لە زانکۆکانى سەلاحەدین و هەنگاریا چەندین زانکۆى دیکەى ئەڵمانى و پۆڵەندى و بولگارى و ئەرمینى و چەندین زانکۆى تر بەشدارییان تێدا کردووە .
لەو کۆنفرانسەدا سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین داواى کردووە کە کۆنفرانسى داهاتوو لە کوردستان ئەنجام بدرێت .
بەروار :٢٠١٧/٤/٢٠