سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی به یاوه‌ری راگری كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كان دكتۆر محهمهدشاكر محه‌مه‌د سالح، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی نامه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سه‌لاحه‌دین سه‌ردانی ماڵی هزرمه‌ندی ئه‌كادیمی گه‌وره‌ی كورد پرۆفیسۆری ئه‌زموندار دكتۆر مسته‌فا ئیبراهیم محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌ڵمی كرد، له دیدارێكدا وێڕای هه‌واڵپرسین و هیوای له‌شساغ بونی بۆ زه‌ڵمی خواست، دواتر به فه‌رمی داوای لێ‌كرد كه ره‌زامه‌ندی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌به‌رامبه‌ر بوێری له ده‌ربڕینی بۆچونه‌كانی له بواری هزریی ئیسلامی و پرسه هه‌ستیاره‌كان له تێكسته یاسایی و هزرییه‌كانی له جیهانی ئیسلامی دا له ماوه‌ی (٤٠) ساڵی رابردوودا، هه‌روه‌ها هه‌بونی رۆڵی سه‌ره‌كی له پێداچونه‌وه له یاسای باری شارستانی له هه‌رێمی كوردستان كه بوه‌ته یه‌كێك له یاسا هه‌ره باشه‌كانی ناوچه‌كه و بونی زۆرترین به‌رهه‌می هزریی له بواری یاسا‌و شه‌ریعه‌ت دا دكتۆرای فه‌خری پێبه‌خشێت، له‌به‌رامبه‌ردا زه‌ڵمی وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین بۆ ئه‌و هه‌نگاوه زانستییه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وه‌ك ئهمهكداریهك بۆ كاره هزرییه ئه‌كادیمیه‌كانی ساڵانی ته‌مه‌نی، ره‌زامه‌ندی نیشاندا‌و به‌وپه‌ڕی دڵگه‌رمییه‌وه پێشوازی له داواكه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ كرد، بڕیاریشه به‌مزووانه له ڕێوڕه‌سمێكی شكۆداردا له نێو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری و له كه‌رنه‌ڤالێكی زانستی دا دكتۆرای فه‌خری ببه‌خشرێت به زه‌ڵمی.شیاوی باسه زانكۆی سه‌لاحه‌دین له دوو دانیشتنی جیاوازدا له ناوه‌ڕاستی ساڵی پارو سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا بڕیاریدا بڕوانامه‌ی (دكتۆرای فه‌خری) ببه‌خشێته پرۆفیسۆری ئه‌زموندار دكتۆر مسته‌فا ئیبراهیم محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌ڵمی، كه ئه‌مه‌ش دووه‌مین هه‌نگاوی ئه‌و زانكۆیه‌یه له‌دوای پێدانی بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری به بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی تورك و دۆستی گه‌لی كورد ئیسماعیل بێشكچی.
بەروار: ٢٠١٥/٢/٧