
د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین بەشدارى کۆنفرانسى بانکى نێو دەوڵەتى بۆ خوێندنى باڵا کرد،لە بوارى بەڕێوەبردن و لایەنى دارایى و بە نێو دەوڵەتکردنى زانکۆکان لە شارى مارسیلیا لە فەرەنسا.
لە لێدوانێکى تایبەتیدا سەرۆکى زانکۆ رایگەیاند: ئەمە شەشەمین کۆنفرانسە کە بانکى نێودەوڵەتى سپۆنسەرى دەکات ،زانکۆى سەلاحەدینیش تەنها زانکۆیە لە سەر ئاستى کوردستان و عیراق بەشدارى لەو بەرنامەیەدا دەکات .
سەرۆکى زانکۆ لە میانى کۆنفرانسەکەدا سیمینارێکى پێشکەش کرد دەربارەى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستاندا و ئاماژەى بەو بەرەو پێشەوە چوونە کردکە لە بوارى دڵنیایى جۆرى و دەسەڵاتى دارایى ، بە نێودەوڵەتکردنى زانکۆکانى هەرێم ، گۆڕانکارى لە پرۆگرامەکانى خوێندن،سەربەخۆیى زانکۆ لە چەند بوارێکەوە .
لەو کۆنفرانسە جگە لە هەرێمى کوردستان وڵاتانى عیراق و ئوردن میسرو جەزائیرو تونس و مەغریب بەشدارن.
لە کۆتایى کۆنفرانسدا سەرۆکى زانکۆ دیارى زانکۆى سەلاحەدینى پێشکەش بە بەڕێوەبەرى بانکى نێو دەوڵەتى کرد ، کە بریتى بوو مافورێک بە وێنەى قەڵاى هەولێرو لۆگۆى زانکۆ.
بەروار :٢٠١٧/٦/١٦