
سەرلەبەیانى رۆژى پێنج شەممە رێکەوتى ١٥-٦-٢٠١٧، (د. جەوهەر فەتاح سەعید) سەرۆکى زانکۆ بە وەکالەت‘ بەیاوەرى د.محەممەد عەزیز بەڕێوەبەرى پەیوەندییە نێودەوڵەوتییەکان، لە دیوانى سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەددین،پێشوازى لە (پ.د. ریاز کاشی) لە زانکۆى لایبزیکى ئەڵمانى بۆ زانست و تەکنەلۆژیا کرد، وەک بەرپرسی پرۆژەى (Erasmus Plus)ى یەکێتى ئەوروپا،تایبەت بە فێرکردنى ئەلیکترۆنى (E.learning) بە مەبەستى بەدواداچوون و ئاگاداربون لە رێکارەکانى بەڕێوەچوونى پرۆژەکە،کە لە رێکەوتى (١٥-١٠-٢٠١٦) دەستى بە کارەکانى کردووە و تاوەکو (١٥-١٠-٢٠١٩) بەردەوام دەبێت.
ئامانج لەم پرۆژەیەدا وەک سەرۆکى زانکۆ بە وەکالەت رایگەیاند: دانانى تاقیگە و یەکەیەکى زانستیە بۆ بە ئەلیکترۆنى کردنى پرۆسەکانى خوێندن و فێرکردنى زانکۆ،لەنێوان مامۆستایان و قوتابیان لە سەرجەم ئاستەکانى (B.A، MA، PhD) دا،هەروەها گۆڕینى شێوازى خوێندن بۆ پرۆسەیەکى نوێترى بە ئەلیکترۆنى کراو.
هەروا گوتى: رەنگدانەوەکانى جێبەجێکردنى ئەم پرۆژەیە بریتین لە کۆمەڵێک لایەنى پۆزەتیڤ لە بە ئەلیکترۆنى کردنى خوێندن، سیستەمى ئەم پرۆژەیە هاوشێوەى پرۆسەکانى خوێندنە لە زانکۆ پێشکەوتووەکانى رۆژئاوادا لە پێناو بەنێوەدەوڵەتى بوونى زانکۆکەمان و بەرزبوونەوى ئاستى زانستى و ئەکادیمى، هە وا رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ وەگرتنى قوتابی بیانى و رۆڵیشى دەبێت لە بەرزکردنەوەى رێزبەندى زانکۆ
بەروار :١٦/٦/٢٠١٧