![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/488_01504657610.jpg?itok=1nT_23Hz)
کاتژمێر (٩)ى بەیانى رۆژى سێشەممە ٢٠١٥/١١/١٧ د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لەشاندێکى بەشى شوێنەوارى زانکۆى بەرشەلۆنەى ئیسپانى کرد کە پێکهاتبوو لە (پ.د.میکۆێڵ مۆست) و (پ.د.جۆزێف ئەندافوانس) و (پ.د.ئانا گۆمێز باج)، ئەمەو لە دانیشتنێکدا باس لەوە هەڵکۆڵینە شوێنەواریانە کرا کە لە(گردى لەشکر)ى دەوربەرى هەولێر ئەنجامیان داوە، هاوکات چەند پارچەیەکى شوێنەوارى گرنگ دۆزراوەتەوە و لەزانکۆى بەرشەلۆنە بەئامادەبوونى چەندین قوتابیانى ماستەرى زانکۆى سەلاحەدین پشکنینى بۆ دەکرێ، تا مێژووى شوێنەوارەکەى دیارى بکرێ بەشێوەیەک جەخت لەو بابەتە بکرێتەوە کە ناوچەى هەولێر لەزۆر رووەوە لانکەى مرۆڤایەتى بووە و ئێستاش شوێنەوارەکانى ئەوە بەدەردەخا کە زۆرێک لەشارستانیەتى ئەو ناوچەیە لەسەر دەستى شوێنەوارناسان دەدۆزرێتەوە.
لەلایەکى دیکەوە هەر لەو دانیشتنەدا باس لەهەماهەنگى بەشى شوێنەوارى زانکۆى سەلاحەددین و زانکۆى بەرشەلۆنەى ئیسپانى کرایەوە، بۆ زۆرێک لەکار و پەیوەندیەکان و ئاڵوگۆڕى زانیارى شوێنەوار، ئەوەى شیاوى باسە لەو دانیشتنەدا سەرۆکى بەشى شوێنەوارى زانکۆى سەلاحەددین ئاماددەى دانیشتنەکە بوو.
بەروار :٢٠١٥/١١/١٨