
کاتژمێر (٩)ى بەیانى رۆژى پێنجشەممە ١٦-٣-٢٠١٧، د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى، سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لە دیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لەشاندیک کرد کە پێکهاتبوو لە چوار (٤) زاناى بوارى ماتملاتیک کرد، کە (٢) لەوڵاتى فەرەنسا، (٢) لەوڵاتى ئیتاڵیادا هاتبوون، هاوکات ئەو زانایانە بەشدارن لە کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى، کە زانکۆى سەلاحەددین ئەنجامى دەدا، لەو دانیشتنەشدا سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین باسى مێژووى زانکۆى سەلاحەددینى کرد ، کە کۆنترین زانکۆى کوردستانە و بەزانکۆى دایک ناسراوە، لەتەوەرێکى دیکەدا باس لەو هەماهەنگیانە کرا کە لەنێوان زانکۆى سەلاحەددین زانکۆکانى وڵاتانى ئەورووپا هاتۆتە کایەوە، هەموو ئەمانەش بۆ زیاتر بەرەو پێشبردن و هاوشانبوونە لەتەک هەموو ئەو زانست و زانیاریانەى ئێستا لە جیهاندا هەیە، ئەوىى شیاوى باسە هەر (٤) زانا چەندین توێژینەوەى نوێ لە کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى لەبوارى ماتماتیک پێشکەش دەکەن، لەلایەکى دیکەوە کۆرسێکى راهێنان و مەشقکردنیان بۆ مامۆستایانى بەشى ماتماتیکى زانکۆکانى کوردستان و عێراق سازدا لەبەروارى ١٢ تا ١٦-٣-٢٠١٧ بۆ ئەوەى نوێترین زانیارى و زانست لە بوارى ماتماتیکدا بخەنە روو، هاوکات زانکۆى سەلاحەددینیش لە ماوەى پێشتردا چەندین کۆرسى لەمجۆرەى سازداوە بۆ زیاتر پەرەپێدان و گەشەپێدان تا مامۆستایان نوێترین زانیاری وەرگرن و لەو رووەوەش بیگەیەننە قوتابیان، لەکۆتایى دانیشتنەکەدا سەرۆکى زانکۆ وێنەى قەڵاى هەولێر و لۆگۆى زانکۆى سەلاحەددینى پێشکەش بە شاندى میوان کرد.
بەروار :٢٠١٧/٣/١٦