پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی دکتۆرە جوان ئیسماعیل عەزیز جێگری سەرۆکی لێژنە و ژمارەیەک لە ئەندامانی و راوێژکارانی لیژنەکە کرد، لە دیدارێکدا لێژنەکە باسیان لەهاوکاری و هەماهەنگیی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و لێژنەکە کرد بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی ئاستی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ و شاندی پەرلەمان ڕۆڵی مامۆستایانی زانکۆیان بە گرینگ وەسف کرد کە سەرەڕای قەیرانی دارایی لە وانەوتنەوەکانیان بەردەوام بوون. لە بەرامبەردا سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین سوپاس و پێزانی خۆی گەیاندە شاندی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمان، کە بەردەوام بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی زانکۆکەیان و دەکەن لە کارە سەرکەوتووەکانی کە زانکۆکە ئەنجامی دەدات پشتیوانیانن. هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین چەندین کێشە و گرفتی زانکۆکەی لە رووی کارگێڕی و دارایی و زانستییەوە خستە بەرچاوی شاندی پەرلەمان کە هەریەک بە کۆمەڵێک رێکاری رۆتینیدا دەڕوات و دەبێتە پەکخستنی کارەکانیان و داوایکرد پەلە بکرێت لە دروستکردنی کەمپی زانکۆی سەلاحەدین کە ئێستا بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکردن تیایدا وەستاوە، هەروەها داوایکرد کە پەلە بکرێت لە هەموارکردنەوەی یاسای خوێندنی بالا کە بۆتە لەمپەر لەبەردەم بەرٍێوەنەچونی کارەکانی زانکۆو نەبونی سەربەخۆیی دارایی و کارگێڕیی لە زانکۆکان.هەروەها سەرۆکی زانکۆ گرفتی مافە داراییەکانی مامۆستایانی زانکۆی بۆ باسکرد کە لە دراوە بە گشت زانکۆکان جگە لە زانکۆی سەلاحەدین. سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوەشکرد کە ٨٠% بەرپرسانی کوردستان لە زانکۆی سەلاحەدین بڕوانامەیان وەرگرتوە بۆیە پێشنیار دەکەین لە پڕۆژەی دروستکردنی کەمپی زامکۆ هەموو ئەندامانی پەرلەمان پشتگیریمان بکەن بە تەرخان کردنی بودجەی ساڵانە لە پڕۆژە بودجەی گشتی هەرێمی کوردستان تا کەمپە زەبەلاحەکەی زانکۆ بچێتە بواری جێبەجێکردو بە خێرایی تەواو بێت. لەبەرامبەردا ئەندامانی شاندەکە بەڵێنیاندا کە تا ئاستی لۆبیکردن بۆ بەرگریکردن لە زانکۆ کار دەکەن کاتێ پڕۆژە یاسای بودجە دێتە پەرلەمان ئامادەن بودجەی بۆ تەرخان.ئەندامانی لێژنەکە هەریەکە لەلایەن خۆیە باسی لەو گرفتانە کرد کە رۆژانە لەلایەن هاوڵاتیانە دەخرێتە بەردەم لێژنەکەیان، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وەڵامی هەموو داواکارییەکانی دایەوە کە بەشێکی پەوەستە بە قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان.
بەروار :٢٠١٥/٦/١٥