![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/328_01504657609.jpg?itok=KB_qcVKJ)
لەسەر بانگهێشتنامەی بانکی نێودەوڵەتی، دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەشداری کۆنفڕانسێکی تایبەت بە بواری خوێندنی باڵا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کرد، کە کۆنفڕانسەکە هەردوو تەوەرەی پرسی دڵنیایی جۆری و کارگێڕی و رابەرایەتی لە زانکۆکان لە خۆدەگرێت. لەچوارچێوەی کۆنفڕانسەکەشدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سمینارێکی تایبەت بە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری لە هەرێمی کوردستان پێشکەشکرد. دکتۆر ئەحمەد دزەیی لە سمینارەکەیدا ئاماژەی بە پڕۆسەی پێشکەوتنەکانی ئەم چەند ساڵەی دواییدا کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بایەخی پێدراوەو ئەو پڕۆسەیەش هاوشانی ریفۆرمی خوێندنی باڵا کە چەند ساڵێکە دەستیپێکردوە بەردەوامی هەیە.شیاوی باسە هەردوو وەزیری پەروەردە لە حکومەتی عێراق و لوبنان ئامادەی رۆژی یەکەمی کۆنفڕانسەکە بوون و وتاریان پێشکەشکرد. لە هەمان رۆژدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەشداری لە پانێڵێکی تایبەت بە بەڕێوەبردنی زانکۆکان کردو تیشکی خستەسەر شێوازو سیستەمی بەڕێوەبردنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و ئەو گۆڕانکارییانەی لەبواری خوێندنی باڵا هاتوونەتە ئاراوە. بۆ زانین دکتۆر دیلان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بە نوێنەرایەتی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەڕێوچونی دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی کرد.
بەروار :٢٠١٥/٥/١٣