
کاتژمێر ٩ى بەیانى رۆژى چوارشەممە ١١-١-٢٠١٧، د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوزازى لە د. لیا بێرگمان بەڕیوەبەرى سەنتەرى نێودەوڵەتى زمان لەزانکۆى ئەرکنساسى ئەمریکى کرد، ئەمەو لەدانیشتنێکدا سەرۆکى زانکۆ خۆشحاڵى خۆى دەربڕى سەبارەت بەهاتنى ئەو شاندە و پەیوەندى بەستن لەنێوان هەردوو زانکۆدا، هەروا بەمەبەستى بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى، هاوکات لەو کۆبوونەوەیەدا باس لەدوو بابەتى گرنگ کرا، وەک ناردنى (٦) شەش مامۆستاى کۆلیژى بەڕێوەبردن و ئابوورى بۆ زانکۆى ئەرکنساس، بۆ بەشداریکردن لەخولى پەرەپێدانى وانە گوتنەوە بەزمانى ئینگلیزى، هاوکات ئەم خولە لەپشووى هاویندا سازدەکرێ و گشت خەرجیەکانى لەئەستۆى باڵیۆزخانەى ئەمریکى لە بەغدا دەبێ، لەلایەکى دیکەوە باس لەپەرەپێدانى سەنتەرى زمانى ئینگلزى زانکۆى سەلاحەددین کرا، بۆ زیاتر بەرزکردنەوەى بۆ ئاستى سەنتەرەکانى جیهانى، هاوکات هەر لەو دانیشتنەدا رێکەوتنامەیەک واژوو کرا بۆ زیاتر لێکگەیشتن لەنێوان سەنتەرى زمانى زانکۆى سەلاحەددین و سەنتەرى زمانى نێودەوڵەتى زانکۆى ئەکنساسى ئەمریکى، ئەوەى شیاوى باسە راگرى کۆلیژى پەروەردەى بنەڕەتى و بەڕێوەبەرى سەنتەرى زمان و بەڕێوەبەرى پەیوەندییە ئەکادیمیەکانى سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەددین ئامادەى ئەو دانیشتنە بوون.
بەروار :٢٠١٧/١/١٢