![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/479_01504657610.jpg?itok=jlPTeMYm)
بە ئامادەبوونی شاژن و جێگری وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و دکتۆر کەریم ێالح عەبدول راوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی و دکتۆر محەمەد سابیر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وەک شاندی هەرێمی کوردستان بەشداریانکرد لە سێیەم کۆنفڕانسی رێکخراوی سپارک تایبەت ئەنجامدانی بازرگانی لە وڵاتە ناجێگیرەکان و چۆنیەتی دۆزینەوەی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆکانی ئەو وڵاتانە، لە کۆنفڕانسە ئاماژە بە وەرگرتنی قوتابیانی پەنابەری سووری لە هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی کوردستان کە رێکخراوی سپارک لە هەوڵی ئەوەدایە بودجەی پێویست لە یەکێتی ئەوروپاو هۆڵەندا پەیدا بکات بۆ ئەم مەبەستە.
لەپەراوێزی کۆنفڕانسەکەشدا دکتۆر کەریم عەبدول لەگەڵ هەریەکە لە شاژنی هۆڵەنداو وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا سوپاسی گەل و وڵاتی هۆڵەندایکرد کە پاڵپشتی هەرێمی کوردستان دەکەن لە جەنگی دژ بە داعش و ئامادەیی زانکۆکانی نیشاندا لە وەرگرتنی قوتابیانی ئاوارەی سووری لە زانکۆ کوردستانییەکان بە مەرجێک بودجەی پێویست بۆی دابین بکرێت، لەبەرئەوەی کوردستان بەهۆی ئەو قەیرانە ئابوورییەی لەلایەن بەغداوە سەپێنراوەبەسەریدا ناتوانێت ئەو خەرجییەکان لە ئەستۆ بگرێت.
ئەوەی جێگەی گوتنە لە بەشێکی سمیناری رەهێڵ سەعید بەرپرسی رێکخراوی سپارک لە هەرێمی کوردستان شاژنی هۆڵەندا ئامادەبوو، هەروەها چەند وۆرکشۆپێکیشدا ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەو وەزارەتی کاری هۆڵەندا بە مەبەستی هاوکاری بۆ وڵاتانی زیانمەند بەشداربوون. شیاوی باسە کۆنفڕانسەکە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت کە چەندین وۆرکشۆپ تیایدا بەڕێوەدەچێت لەمەڕ گرفت و کێشەکانی وڵاتانی ناسەقامگیر.
بەروار :٢٠١٥/١١/١١