![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/428_01504657609.jpg?itok=o9s7XfFB)
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوانی هەریەکە لە دکتۆر شەریف محمەد شەریف سەرۆکی پڕۆگرامسازی لە کۆلێژی ئەندازیاری و دکتۆر تاریق رەشید بەڕێوەبەری سەنتەری تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن پێشوازی لە مایکل روس نوێنەری گروپی بانکی نێودەوڵەتی ( IFC-World Bank Group) کرد، لە دیدارێکدا باس لەو پڕۆژەیە کرا کە بەشی پڕۆگرامسازی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆمان لە بارەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پێدانی مۆڵەتی بیناسازی لە شارەوانییەکانی عێراق و هەولێر کاری لەسەر کردوەو بڕیارە لە ٢٠ ئەم مانگە کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی پێدانی مۆڵەتی بیناسازی شارەوانییەکانی بەغدا کۆتایی پێ بێت و لە قۆناغی پاشتردا کارەکانی شارەوانییەکانی هەولێر تەواو دەبێت ئەو پڕۆژەیە لەلایەن بانکی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت.
بۆ ئەم مەبەستە زانکۆی سەلاحەدین رایدەگەیەنێت هەر دامەزراوەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە تیمی بەشی پڕۆگرامسازی زانکۆی سەلاحەدین هەبێت تا سیستەمی خزمەتگوزارییەکانیان بکەنە ئەلیکترۆنی ئامادەن هاوکاریان بکەن.
|
بەروار :٢٠١٥/٩/١١