
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازیکرد لە شاندێکی رێکخراوی سپارکی هۆڵندی – نێودەوڵەتی کە پێکهاتبوو لە رەهێڵ عەزیز بەڕێوەبەری رێکخراوەکە لە کوردستان و یاسین رەشید حەسەن بەڕێوەبەری پڕۆژەی وەرگرتنی قوتابیانی پەناهەندەی سووری و هۆگر عەبدولرەحمان رێکخەری پڕۆژەکەکرد، لە دانیشتنێکدا باس هەماهەنگی زانکۆی سەلاحەدین کرد لەگەڵ رێکخراوی سپارکی هۆڵندی – نێودەوڵەتی کرد لەبارەی ئەو بودجەیەی کە بە گوژمەی ٥٠ هەزار دۆلارە بۆ قوتابیانی پەناهەندەی سووری لە هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە بەتایبەت بۆ زانکۆی سەلاحەدین کە زیاتر لە ١٠٠ قوتابی پەناهەندی سووری لە کۆلێژە جیاوازەکان دەخوێنن، ئەمە سەرباری خوێندنی قوتابیانی ناوچەکانی شەنگال و ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە نەتەوەو ئاین و مەزهەبی جیاواز.
لە دیدارەکەی نێوان سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و شاندی رێکخراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەیەوە ئەو بڕە پارەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی تاقیگەو هۆڵی خوێندن و کڕینی کتێب خەرج بکرێت کە لە کۆتایی دا قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین هەموو بەیەکەوە سوودمەند دەبن لەو پڕۆژەیە کەئامانجی سەرەکی رێکخراوەکەش لە کۆکردنەوەی ئەو پارەیە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاو هۆڵندا ئەوەبووە، ئەوەی جێگەی باسە سەرۆکی زانکۆ بە یاوەری شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٥ بەشداری لە سێیەم کۆنفڕانسی رێکخراوەکە لە هۆڵندا کرد کە لە بارەی ئەنجامدانی بازرگانی لە وڵاتە ناجێگیرەکان و چۆنیەتی دۆزینەوەی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆکانی ئەو وڵاتانە و وەرگرتنی قوتابیانی پەنابەری سووری لە لە زانکۆکانی کوردستان بەسترابوو، هەرلەو کۆنفڕانسەشدا باس لە کۆکردنەوەی ئەو پارەیەکرا بۆ ئەوەی هاوکاری پرسی خوێندنی قوتابیانی پەناهەندی سووری پێ بکرێت لە هەرێمی کوردستان، شیاوی باسە ئەو رێکخراوە کار لەسەر گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و پرسی خوێندنی باڵا دەکات لەسەر ئاستی جیهانیدا.
بەروار :٢٠١٦/٦/۱۱