
پرۆفیسۆری یاریدەدەر ئەحمەد ئەنور دزەیى سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە یاوەری شاندێکی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە دکتۆر لە زگین عەبدی جەمیل سەرۆکی زانکۆی زاخۆو د.محەمەد سدیق محەمەد سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و دکتۆ فوئاد مەولود شەریف سەرۆکی زانکۆی جیهان و دکتۆر عەباس حسەن سەرۆکی زانکۆی کەرکەوک و ژمارەیەک لە زانکۆکانی دیکەی عێراق بەشداری لە خولی چل ونۆیەمین کۆنفڕانسی گشتی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی بە میوانداریەتی زانکۆی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتو لە شاری ئەلعەین لە وڵاتی ئیمارات بە بەشداری ١٥٠ سەرۆک زانکۆی وڵاتانی عەرەبی.
شیاوی باسە ئەو کۆنفڕانسە هەر ساڵەی لە وڵاتێک ئەنجام دەدرێت کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و زانکۆی سەلاحەدینیش لە شەڕەفی ئەنجامدانی خولی ٤٦ مینی پێدرا لە ئازاری ٢٠١٣ کە لە مێژووی ئەو یەکێتیەدا بە یەکێک لە کۆنفڕانسە سەرکەوتوەکان دادەنرێت کە تا ئێستاش باسی لێوەدەکرێت. لە کۆنفڕانسەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە زانکۆکانی عێراق و وڵاتانی دیکە ئەندامیەتییان قبوڵکرا، ئەمە سەرباری بەدواداچونەوە بە کاروچالاکییەکانی ئەو یەکێتیە لەماوەی ساڵی رابردوودا.
هەروەها لە کۆنفڕانسەکەدا ئاماژە بە رۆڵی زانکۆکانی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان درا کە سەرباری جەنگی داعش و قەیرانی دارایی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەرگایان بۆ زانکۆکانی ئەنبارو موسڵ کردۆتەوە تا پڕۆسەی خوێندنی ئاوارەکان رانەوەستێت، ئەمە جگەلەوەی زیاتر لە دوو میلیۆن پەنابەری عەرەبی و یەزیدی و مەسیحی دەشتی نەینەوا ئاوارەی کوردستان بونەو شوێنی بۆ قوتابیانی خانەوادە ئاوارەکان لە زانکۆکانی کوردستان دابینکراوە و لە هەمان کاتدا شوێن بۆ زیاتر لە ٥٠٠ قوتابی سووری لە زانکۆکانی کوردستان تەرخانکراوە.
بەروار : ٢٠١٦/٤/١١