![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/540_01504657610.jpg?itok=f2DtDiPG)
لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر ئەحمەد ئەنور دزەیى پێشوازیکرد لە پڕۆفیسۆر دکتۆر محەمەد بەدوى ئەلقازی جێگرى راگرى کۆلێژى بەڕێوەبردن و ئابوورى لە زانکۆى زەیتونەى ئوردنى کە سەرپەرشتى نامەى ماستەر و دکتۆراى چەند قوتابیەکى کوردستان دەکات.
ناوبراو بانگه ێشتنامەیەکى تایبەتى پێشکەش کرد بە سەرۆکى زانکۆ سەبارەت بەو کۆنفڕانسەی کە بڕیاروایە لە شارى عەمان لە مانگى نیسانى ئەمساڵ ببەسترێ کە توێژینەوەى تایبەت بە کوردستان لە بوارى ئابوورى تێدا پێشکەش دەکرێ.
بەروار :٢٠١٦-١-١١