![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/538_01504657610.jpg?itok=wNf5VSG3)
لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر ئەحمەد ئەنور دزەیى پێشوازى لە شاندێکى زانکۆى ئەمریکى لە بیروت کرد.
شاندەکە پێکهاتبوون لە پڕۆفیسۆر ئیمان نویهد راگرى فاکڵتى زانستى تەندروستى و دکتۆر قەسیم ئەلکەساس بەڕێوەبەرى کارگێڕی کۆلێژی ناوبراو، ل دانیشتنەدا کە دکتۆر هێرش عومەر راگرى کۆلێژى زانست و دکتۆر مستەفا عەتار سەرۆکى بەشى ژینگە ئامادەبوون، باس لە چۆنیەتى بەستنى پەیوەندى لە پسپۆڕیەکانى تایبەت بە خۆپاراستنى تەندروستى لە مەترسیەکانى ژینگە وە چۆنیەتى ئەنجامدانى سمینار و توێژینەوەى هاوبەش کرا، هەروەها قسە لەسەر ئەوە کرا کە سوود لە پێشکەوتنەکانى زانکۆى ئەمریکى لە بیروت لە لایەن قوتابیانى خوێندنى باڵا و مامۆستایانى زانکۆمان کرا تا بتوانن بەشێک لە توێژینەوەکانیان لە زانکۆى ئەمریکى لە بیروت ئەنجام بدەن، لە کۆتایى دیارى تایبەت پێشکەشکرا بە شاندى زانکۆى ئەمریکى.
هەر هەمان رۆژ سەرۆکى زانکۆ پێشوازیکرد لە پڕۆفیسۆردکتۆر محەمەد بەدوى ئەلقازی جێگرى راگرى کۆلێژى بەڕێوەبردن و ئابوورى لە زانکۆى زەیتونەى ئوردنى کە سەرپەرشتى نامەى ماستەر و دکتۆراى چەند قوتابیەکى کوردستان دەکات، ناوبراو بانگه ێشتنامەیەکى تایبەتى پێشکەش کرد بە سەرۆکى زانکۆ سەبارەت بەو کۆنفڕانسەی کە بڕیاروایە لە شارى عەمان لە مانگى نیسانى ئەمساڵ ببەسترێ کە توێژینەوەى تایبەت بە کوردستان لە بوارى ئابوورى تێداپێشکەش دەکرێ.
بەروار :٢٠١٦-١-١١