
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبونی دکتۆر سەفین یاسین راگری کۆلێژی ئەندازیاری و دکتۆر مەحمود خەیات سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی پێشوازی لە شاندێکی کونسولخانەی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی دۆمینیک ماس کونسلی گشتی و تێری دانا راوێژکاری هەماهەنگی و چالاکییە رۆشنبیری و مرۆیییەکان و بەڕێوەبەری پەیمانگەی فەڕەنسی بۆریس جیمس لە پەیمانگەی فەڕەنسی بۆ رۆژهەڵاتی دوور IFPO.
لە دیدارێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە ئەکادیمی و فەرهەنگییەکانی نێوان زانکۆ فەڕەنسییەکان و زانکۆی سەلاحەدین کرا بە تایبەت لە بواری شوێنەوارناسی و ئەندازیاری تەلارسازی. لەلایەکی دیکەوە جەخت لەسەر ئەنجامدانی وۆرکشۆپی هاوبەش لە بارەی ئەندازیاری تەلارسازی و شوێنەوارناسی لە مانگی دوازدەی ئەمساڵ کرا کە بڕیار وایە بە هەماهەنگی دەزگا پەیوەندیدارەکانی شاری هەولێرو زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆ فەڕەنسییەکان بەڕێوەبچێت.
هەر لە دانیشتنەکەدا بڕیاردرا کۆمیتەیەکی هاوبەش بە سەرۆکایەتی دکتۆر مەحمود خەیات سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆی سەلاحەدین و بۆریس جیمس لە پەیمانگەی فەڕەنسی بۆ رۆژهەڵاتی دوور IFPO پێکبهێنرێت بۆ ئامادەکاری لە رووی پراکیتکی و زانستییەوە تا وۆرکشۆپەکە بە سەرکەوتویی بەڕێوە بچێت. لە کۆتایی دا سەرۆکی زانکۆ دیاری زانکۆی سەلاحەدینی بەخشییە ئامادەبووان و شاندی میوان خۆشحاڵ بوون بەوەی زانکۆی سەلاحەدین سەرباری قەیرانی دارایی و جەنگی داسەپاوی تیرۆرستانی داعش زۆر رژدە بۆ ئەنجامدانی چالاکی زانستی و نەیشهێتوە رەوتی زانست و ئەەنجامدانی توێژینەوە رابوەستێت.
بەروار :٢٠١٦/١٠/١٥