
بە ئامادەبوونی د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و مەمەد ئاکیف کونوسڵی تورکیا لە هەولێرو جێگری سەرۆکی رێکخراوی (تیکا)و راگر و مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆ، رێکخراوی تیکا ـ ئەرکى نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی گشت پێداویستییەکانی بەشی زمانی تورکى خستە ئەستۆى خۆى .
بەم بۆنەیەوە د. حازم بورهان مستەفا سەرۆکی بەشی تورکی لە وتەیەکدا سوپاسی رێکخراوی ناوبراوى کرد کە ئەرکى نۆژەنکردنەوە و دابین کردنی گشت پێداویستییەکانی بەشەکەیانى لە ئەستۆ گرتووە لە مۆبیلیات و کۆمپیوتەر و دروستکردنی تاقیگە.
بڕیاریش وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە درێژەى پرۆتۆکۆلی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی بیلکەندی تورکی و بە هاوکاری رێکخراوی ناوبراو کۆنفرانس بۆ گشت بەشەکانی کۆلیژی زمان ئەنجام بدرێت و وێڕاى ئەوەش بەڵێنیان داوە گشت بەشەکانی کۆلیژی زمان نۆژەن بکەنەوەو لەگەڵ دابین کردنی هەموو پێداویستییەکانی.
شایەنی باسە رێکخراوی (تیکا) رێکخراوێکی خێراخوزی تورکیە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لقی هەیە.
بەروار :٢٠١٦/١٠/١٠