
دەزگەى خێرخوازى بارزانى بەهەماهەنگى مانگى سوورى ئیماراتى و بە ئامادەبوونى د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین ، شێخ راشد کونسلگەرى وڵاتى ئیماراتى عەرەبى یەکگرتوو، نوێنەرى دەزگاى خێرخوازى بارزانى لە مەراسیمێکدا سەبەتەى خۆراک دابەشکرایە سەر قوتابیانى بەشە ناوخۆییەکانى زانکۆى سەلاحەددین، کە خۆى زیاتر لە ٥٠٠٠ قوتابى کچ و کوڕ دەبینێتەو، بۆ ئەمەش ١٢٠٠ سەبەتەى خۆراک درایە قوتابیان و هەر سەبەتەیەکى خۆراکیش بۆ (٥) قوتابییە، بۆ ماوەى هەفتەیەک، تا لەرەمەزاند قوتابیان سوودى لێ وەربگرن بۆ پارشێو و بەربانگ، بەشێوەیەک ئەمەش وەک جۆرێک هاوکارى تا قوتابیان جگە لەخوێندن خەمى ئامادەکردن و دابینکردنى خۆراکیان نەبێ لە ماوەی ئەزموونەکاندا، ئەمەو سەرۆکى زانکۆ بەرامبەر کونسلگەرى ئیمارات و نوێنەرى دەزگەى خێزخوازى بازرانى لەبڕى قوتابیان و خوێندکاران سوپاس و پێزانینى خۆى خستە روو بۆ ئەو شێوە هاوکارییە بەتایبەت لەدۆخێکى وەک ئێستادا کە قوتابیان سەرقاڵى تاقیکردنەوە و ئەزموونەکانن.
بەروار :٢٠١٧/٦/٧