![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/459_01504657609.jpg?itok=Da08Y-j7)
لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبونی دکتۆر ئیبراهیم حەمەڕەش یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پێشوازیکرد لە شاندێکی نوسینگەی لاوەند بۆ خزمەتگوزاری فێرکاری بریکاری زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان بە سەرۆکایەتی بوشرا فرنسیس، لە دیدارێکدا باس بەڕێوەبەری نوسینگەکە رایگەیاند کە وەک بریکاری زانکۆ ئاست بەرزەکانی جیهان لە گشت وڵاتانی جیهانی بەتایبەت زانکۆکانی ئوسترالیاو نیوزلەنداو کەنەداو ئیرلەنداو وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا هاتونەتە هەرێمی کوردستان تا بتوانن هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین بکەن لە ئاسانکاری بۆ ئەو قوتابیانەی دەیانەوێت لە زانکۆ جیهانییەکان بخوێنن بەتایبەت لە بواری خوێندنی باڵا (ماستەرو دکتۆرا)، هەروەها بەڕێوەبەری ئەو نوسینگەیە ئەوەشی گوت کە ئامادەییان تێدایە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین بکەن بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەوانەوە ئاسانکاری بۆ مامۆستایانی زانکۆو قوتابیان بکەن بکەن لە ئاڵوگۆڕی سەردانیان بۆ زانکۆ جیهانییەکان بەمەبەستی کەڵک وەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتانی جیهان. لەبەرامبەردا سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی دەربڕی بۆ ئەو هەماهەنگییەو بڕیاریشەوە لەو بارەیەوە سمینارێک لە زانکۆ رێک بخرێت.
بەروار:٢٠١٥/١٠/٧