![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/351_01504657609.jpg?itok=0dl3T7Me)
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەیاوەری سەرۆکی زانکۆکانی زاخۆو راپەڕین و پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەبەشداری بەڕێوەبەرەکانی دڵنیایی جۆریی و خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی، بەشداری پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆ فاتح لە شاری ئەستەنبۆڵ لە بارەی کێشەکانی خوێندنی باڵا، ئەو کۆنفڕانسە ساڵانە بەڕێوەدەچێت کە ساڵانە زانکۆکانی کوردستانیش بەشداری دەکەن. لە میانی کۆنفڕانسەکەدا چەندین توێژینەوە لەسەر پرسی کێشەکانی خوێندنی باڵا پێشکەشکران، لە پەراوێزی کۆنفڕانسەکەدا هەرسێ سەرۆک زانکۆی کوردستان لە گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ سەرکردە ئەکادیمیەکانی زانکۆکانی تورکیاو زانکۆکانی وڵاتانی ئەوروپاو وڵاتانی عەرەبی وە ئاسیا و ئەفریقیاو خوارووی رۆژهەڵاتی ئاسیا وەک مالیزیاو ئەندۆنۆسیا بانگهێشتیانیانکرد کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن تا بەشداری لە پڕۆسەی پێشخستنی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بکەن و سوود لە ئەزمونی زانکۆکانی ئەو وڵاتانە وەربگیردرێت. هەر لە کاتی بەڕێوەچونی کۆنفڕانسەکەدا لەسەر داوای ئامادەبوان داواکرا زانکۆکانی کوردستان وتارێک لەمەڕ پڕۆسەی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان پێشکەش بکەن، لە نێو شاندەکەشدا دکتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دەستنیشانکرا کە وتارێک لەبارەیەوە پێشکەش بکات. ئەوەی جێگەی باسە ئەندامانی شاندنی خوێندنی باڵا سەردانی زانکۆی کەمەربۆرگازیان کرد لە ئەستەنبۆڵ و لەلایەن سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەمینداریەتی زانکۆکە پێشوازیان لێکرا. بۆزانین نزیکەی ٦٠ قوتابی دانیشتوی هەرێمی کوردستان لەو زانکۆیە لە بوارەکانی دەرمانسازی و ئەندازیاری و پزیشکی تێدا درێژە بە خوێندن دەدەن. لە کۆتایی دیدارەکانیشدا دیاری زانکۆی سەلاحەدین پێشکەش بە هەردوو زانکۆی فاتح و کەمەربۆرگاز کرا.
بەروار :٢٠١٥/٦/٥