لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر سەلاحەدین دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی نەخۆشخانەی تایبەتی سویدی لە شاری هەولێر کرد کە پێکهاتبوو لە خاتوو ماردین سەعید سکرتێری بەڕێوەبەری گشتی و نیهاد بەهرام پسپۆڕی بواری ئایتی، لە دیدارێکدا باس لە سیستەمی بیمەی تەندروستی قوتابیان و مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆکانی کوردستان کرا هاوشێوەی زانکۆ جیهانییەکان کە سیستەمێکی مۆدێرینی تەندروستی جیهانییە. خاتوو ماردین سەعید بەناوی نەخۆشخانەی تایبەتی سویدیەوە رایگەیاند کە نەخۆشخانەکەیان سیستەمی تەندروستی سویدی پەیڕەو دەکەن و دەیانەوێت ئۆفەرێکی تایبەت بۆ قوتابیان بخەنەڕوو کە داشکاندن بکەن بۆ قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین وەک هەنگاوی یەکەم و دواجار بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران لەو بارەیەوەش لە یەکێک لە کۆلێژەکان سمینارێک پێشکەش بکەن تا زانیاری بدەن بە قوتابیان بە مەبەستی سوودمەندبوون لەو سیستەمە تەندروستییە. لەى بەرامبەردا سەرۆکی زانکۆ خۆشحاڵی خۆی دەبڕی کە کەرتی تایبەت هەەنگاوی لەو جۆرە بنێت و دەستپێشخەربن بۆ خزمەتکردنی قوتابیان، بۆ ئەم مەبەستە کۆلێژی ئەندازیاری دیاریکرا کە هەفتەی داهاتوو لە یەکێک لە هۆڵەکانی ئەو کۆلێژە سمینارێک ساز بکرێت بە بەمەبەستی ئاشناکردنی قوتابیان بە سیستەمی بیمەی تەندروستی و کەڵک وەرگرتن لە ئۆفەرەکانی ئەو نەخۆشخانەیە.
شیاوی باسە لە لە دانیشتنەکەدا دکتۆر محەمەد رەشید موختار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و دکتۆرە هێڤی ئازاد بەڕێوەبەری تەندروستی زانکۆو سێمان عەبدولهادی بەڕێوەبەری کارگێری بنکەی تەندروستی زانکۆو کامەران پیرداود بەڕێوەبەری کارگێری لە سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەبوون.
بەروار :٢٠١٥/١١/٥