![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/421_01504657609.jpg?itok=EGznaXvC)
دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبونی دکتۆر ئیبراهیم حەمەڕەش یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و دکتۆر هیمداد عەبدولقەهار راگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و دکتۆر محەمەد عەزیز بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتیەکان پێشوازیکرد خاتوو دیانا هاتیچ کاندیدی دکتۆرا لە کۆلێژی ئەدەبیات و زانست لە زانکۆی کینتناکی لە ویلایەتی ئۆیاهۆی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، لە دانیشتنێکدا سەرۆکی زانکۆ وێڕای بەخێرهێنانی ناوبراو، ئامادەیی زانکۆی سەلاحەدینی دەربڕی لە هەماهەنگی و دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆکەیان و زانکۆکانی ئەمەریکا، لە بەرامبەر خاتوو (Diana P. Hatchett) دیانا هاتیچ سوپاسی خودی سەرۆکی زانکۆو ستافی زانکۆی سەلاحەدینی کرد لە ئاسانکاری بۆیان و داواشی کرد کە زانکۆی سەلاحەدین هاوکاری و ئاسانکاری بۆ بکەن تا بتوانێت تێزی دکتۆراکەی لە هەرێمی کوردستان لە بارەی قوتابخانەکانی کوردستان بنوسێت، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند لە پێناو سەرکەوتنی لە تێزی دکتۆراکەی بە شانازییەوە زانکۆی سەلاحەدین پشتیوانی دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش راگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی راسپارد کە بتوانێت ببێتە سەرۆکی پڕۆگرامی هەماهەنگیکار لەگەڵ وەزارەت پەروەردەو قوتابخانەکانی سەر بە وەزارەتەکە.
بەروار :٢٠١٥/٩/٥