![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/534_01504657610.jpg?itok=1mgjH7zK)
کاتژمێر (٩)ى بەیانى رۆژى سێشەممە ٥-١-٢٠١٦ لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەددین، (د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى) سەرۆکى زانکۆ پێشوازى لە شاندێکى زانکۆى ماسچوستینى شارى بۆستنى ئەمریکى کرد کە پێکهاتبوو لە (ئادەم سفلیکۆفسکى و برایان ولیامس) کرد، ئەمەو لەدانیشتنێکدا کە ئەنجوومەنى زانکۆ و کۆمەڵێک لەمامۆستایانى زانکۆ ئامادەبوون، شاندەکە مەبەستى هاتنیان بۆ نووسینى چەندین توێژینەوە و کتێب بوو سەبارەت بەمێژووى کوردستان و ئەو دۆخە هەنووکەیانەى کە ئێستا کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێ، بەتایبەتى ئەو جەنگ و شەڕەى تیرۆرستان کە دژ بەهەرێمى کوردستان دەکرێ، هاوکات بەرپەرچ دانەوەى لەلایەن هێزى پێشمەرگەوە و رۆڵى پێشمەرگە و خستنە رووى لە میدیا جیهانیەکاندا، کە بەبایەخەوە رۆڵى هێزى پێشمەرگە دەنرخێنن، لەتەوەرێکى دیکەدا باس لە چۆنیەتى بووژانەوەى ئابوورى کوردستان کرا بەپێى ئەو سامانەى سروشتیەى کە لەکوردستاندا بوونى هەیە و هاوکات چۆنیەتى پەیڕەوکردنى بنەماکانى ئابوورى، هاوکات سەرۆکى زانکۆ هەموو هاوکارى و هەماهەنگیەکى خستە روو تا لەنزیکەوە ئاشناى مێژووى کوردستان بن.
و هەروا بەبایەخەوە باسى لە سەردانکردنى ئەو شاندەى کرد بۆ میحوەرەکانى پێشەوەى پێشمەرگە تا لەنزیکەوە ورەى پۆڵاینى پێشمەرگە ببینن و بەبەیاخەوە لە میدیا جیهانیەکان و میٍژوودا جەختى لێبکرێتەوە، لەلایەکى دیکەوە سەرۆکى زانکۆش جەختى لە هەماهەنگى نێوان زانکۆى سەلاحەددین و زانکۆ ئەمریکییەکان کردووە بۆ ئاڵوگۆڕکردنى قوتابى و مامۆستا بۆ ئەو پرۆژانەى کە هۆیەکە بۆ بەرەو پێشبردنى زانست و سوود لەیەک وەرگرتن لەهەموو بوارەکانى زانستى.
بەروار :٢٠١٥/١/٥