![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/447_01504657609.jpg?itok=ARAi60cy)
لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆ پێشوازیکرد لە شاندێکی کونسولخانەی میسر لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی عومەر فەهمی کونسلی کۆماری میسرو شاندیکی یاوەری، لە دانیشتنێکدا سەرۆکی زانکۆ وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان سوپاسی کونسلی میسری کرد لە ئاسانکاری بۆ قوتابیانی کورد لە زانکۆکانی میسر بە مەبەستی تەواوکردنی خوێندنی باڵا هەروەها کورتە باسێکی لەسەر رەوشی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بە گشتی کردو دواتر هاتە سەر قۆناغەکانی گەشەکردنی گەورە زانکۆکەی کوردستان زانکۆی سەلاحەدین، لەچوارچێوەشەدا تیشکی خستەسەر قۆناغبەندیەکانی ماستەرپلان و دیزاینی کەمپی نوێی زانکۆی سەلاحەدین. لەبەرامبەردا کونسولی میسر لە هەولێر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە پێشکەوتنە زانستی و ئەکادیمی و ئابووری و سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندی نێوان زانکۆکان میسرو هەرێمی کودستان بەتایبەت زانکۆی سەلاحەدین کرا کە چۆن بتوانرێت رایەڵەی ئەو پەیوەندیانە لە رێگەی کونسلخانەی میسرەوە پتەوتر بکرێن و زانکۆ میسرییەکان و زانکۆکانی کوردستان سوود لە ئەزمونی زانستی و ئەکادیمی یەکتری وەربگرن.
بەروار:٢٠١٥/١٠/ ٣