
د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین بەشدارى سێیەمین کۆبوونەوەى ئاسایى زانکۆ نێودەوڵەتیەکانى تورکیاى کرد ، کە لەو رۆژانەدا لە شارى ئەنقەرە لە تورکیا ساز دەکرێت .
لەو کۆبوونەوەیەدا کە زێتر لە چل زانکۆ لە ئاسیاو ئەفریقیاو وڵاتانى بەلقان و چەندین وڵاتى تر بەشدارى تێدا دەکەن،لەوانەش ٩ زانکۆ لە هەرێمى کوردستاندا،تاوتوێ ى گرنگترین پێشهاتە زانستیەکان لە جیهان و گۆڕینەوەى ئەزموون و پەرەپێدانى پەیوەندییە زانستیەکان دەکرێت لە ئاستێکى نێو دەوڵەتیدا و زانکۆ کوردستانیەکان تێیدا رۆڵێکى کارا دەبینن .
لە کۆبوونەوەى ئەمجارەدا بڕیاردرا کە د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین وەک سەرۆکى بۆردى ئەکادیمى و زانستى لەو ئەنجومەنەدا هەڵبژێردرا .
بەروار :٢٠١٧/٣/٤