![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/512_01504657610.jpg?itok=ZfYuMEDC)
لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی دکتۆر عاتف فەرهادی راگری کۆلێژی زمان و مامۆستا تەلعەت تاهیر یاریدەدەری راگری کۆلێژی زمان و دکتۆر محەمەد عەزیز بەڕێوەبەری پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان پێشوازیکرد لە شاندێکی زانکۆی کوردستان لە پارێزگای سنەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە پێکهاتبوو لە دکتۆر فەردین ئەخلاقیان سەرۆکی زانکۆی کوردستان و دکتۆر عەبدوڵڵا سەلیمی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ توێژینەوەو دکتۆر عادل یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری پەروەردە. لە دانیشتنێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو زانکۆ کرا لە بارەی ئاڵۆڕی قوتابیان و مامۆستایان و توێژینەوەی هاوبەش و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی زانستی و ئەکادیمی یەکتری.
شیاوی باسە زانکۆی کوردستان پەیوەندیەکی بەتینی لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین هەیە بەتایبەت لە بواری توێژینەوەی هاوبەش لە پسپۆڕی ماتماتیک کە یەکێک لە مامۆستایانی ئەو زانکۆیە سەرپەرشتی توێژینەوەی قوتابیەکی دکتۆرای لە کۆلێژی زانستی زانکۆمان کردووە.
٢-١٢-٢٠١٥