
بەئامادەبوونى د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین و نوێنەرى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرۆک بەشەکانى سامانى ئاژەڵ و ماسى کۆلیژى کشتوکاڵى زانکۆى سەلاحەددین،رێککەوتنێکى زانستى لە نێوان کۆلیژى کشتوکاڵى زانکۆ و بەڕێوەبەرایەتى توێژینەوە لە وەزارەتى کشتوکاڵ و کۆمپانیاى کۆسار ئەنجام درا، لەمیانى ئەو رێککەوتنەدا جەخت لەسەرئەنجامدانى ئەو توێژینەوە کشتوکاڵییانە کرا کە بەهەماهەنگى هەرسێ لایەن ئەنجام دەدرێ،
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە کارى کۆمپانیاى کۆساریش بۆ لەمەودوا دابینکردنى پێداویستیەکانى توێژینەوە زانستییەکانى کۆلیژى کشتوکاڵ بێت لەو بوارانەى کە ئەو کۆمپانیایە تیایدا پسپۆڕە،هاوکات سەرۆکى زانکۆ تیشکى خستە سەرئەو هەماهەنگییەى لەنێوان زانکۆى سەلاحەددین و کەرتى تایبەتدا هەیە بۆ بایەخدانى زێتر بە خوێندنى باڵا،لەو پێوداگەشەوە سوپاسى هەموو ئەوانەى کرد کە لە کەرتى تایبەتدا کار بۆ بەرەو پێشەوە بردنى پرۆسەى زانستى دەدەن لە کوردستاندا .
دواتر بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى کۆسار سوپاسى سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەددین و وەزارەتى کشتوکاڵ کرد،بۆ زیاتر بەتەنگەوەهاتنى پڕۆژەکان و خستنە رووى توێژینەوەکان بەجوانترین شێوە لە پێناو بەرجەستە کردنیان بۆ خزمەتى پێشخستنى بارى کشتوکاڵى لە کوردستاندا .
بەروار :٢٠١٦/١٢/١