
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین بە ئامادەبوونی دکتۆر سەعدوڵڵا عەباس یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری قوتابیان و دکتۆر سەفین یاسین راگری کۆلێژی ئەندازیاری و دکتۆر محەمەد شاکر راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان و دکتۆر عاتف فەرهادی راگری کۆلێژی زمان و دکتۆر محەمەد عەزیز بەڕێوەبەری پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان پێشوازى لەشاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران کرد بە سەرۆکایەتی دکتۆر حسێن سالار بریکاری وەزیری خوێندنی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوو لە دکتۆر محەمەد عەلی بەرخورداری سەرۆکی زانکۆی عیلم و ێنعت و دکتۆر محەمەد ئەخباری سەرۆکی زانکۆی عیلمی کاربردی و دکتۆر عەلی ئەسغەری سەرۆکی زانکۆی پەیام نور ودکتۆر فەردین ئەخلاقیان سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە سنەو ژمارەیەک نوێنەری سەرۆک زانکۆکانی ئازادی ئیسلامی و زانکۆو بەڕێوەبەرایەتی و نوسینگەی تایبەت بە زانکۆکان و فەرهەنگی ئەکادیمی ئێرانی.
لە دانیشتنێکدا سەرۆکی زانکۆ وێڕای خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەیان کورتە باسێکی لەسەر زانکۆی سەلاحەدین و رەوشی خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی کوردستان شیکردەوەو تیشکی خستەسەر ئاستی پێشکەوتنەکانی زانکۆکانی کوردستان کە چۆن لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا گەشەی سەندووە، پاشان هەر بریکاری وەزیری خوێندنی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دڵخۆشی خۆی بۆ سەردانەکەو پێشوازییەکەیان دەربڕی و رایگەیاند هاتنی ئەو شاندە لەسەر ئاستێکی باڵا بۆئەوەیە کە رێککەتنە هاوبەشەکانی بواری ئەکادیمی و زانستی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی ئێران بخەینە بواری کرداری تا بتوانین ئەزمونی زانکۆ پێشکەوتوەکانی ئێران بۆ کوردستان بگوازینەوەو ئامانجیشمان پێشخستنی زانکۆکانی کوردستانە.
پاشان هەریەک لە سەرۆک زانکۆکانی شاندی میوان بە کورتی باسیان لە زانکۆکانی خۆیان کردو ئامادەیی زانکۆکانیان دەربڕی لە کاری هاوبەشی زانستی و ئەکادیمی هەروەک لە رابردوودا هەبووە. لەبەرامبەردا سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی زانکۆی نیشاندا تا رێککەوتنەکانی واژووکراون و ئێستا واژوو دەکرێن بە خێرایی جێبەجێبکرێن بە ئامانجی خزمەتکردنی ئاستی زانستی زانکۆ.، هەروەها لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ دیاری زانکۆی سەلاحەدینی بەخشیە سەرۆک و ئەندامانی شاندنی میوان و شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێرانیش دیارییان پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین کرد. ئەوەی جێگەی گوتنە زانکۆی سەلاحەدین لەچەند ساڵی رابرودا پەیوەندی بە تینی لەگەڵ زانکۆکانی ئێران هەبوەو بەمزوانەش چەندین چالاکی زانستی لە هەولێری پایتەخت و لە زانکۆکانی ئێران ئەنجام دەدات کردنەوەی پێشانگایەکی کتێب کە دوێنێ کرایەوەو بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو کۆنفڕالنسێک لە بارەی ئاو ساز بکرێت لەو چوارچێوەی ئەو هەماهەنگییە زانستیەدایە.شیاوی باسە دوێنی دکتۆر حسێن سالار پێشانگایەکی کتێبی لە هۆڵی پێشەوا کردەوە و لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبونەوەی ئەنجام داوە.
٢٠١٦/٣/١