![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/559_01504657610.jpg?itok=l2Ky6rbz)
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازیکرد لە شاندێکی زانکۆی دار سەلام لە مەقادیشۆ لە وڵاتی سۆماڵ کە پێکهاتبوو لە دکتۆر عوسمان محەمەد سەرۆکی دەستەی زانکۆکەو دکتۆر محەمەد عەبدوڵلا مەحمود بەرپرسی پەیوەندیەکان و شاندێکی یاوەری، لە دیدارێکدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆ سۆماڵی و کوردستانیەکان کرا، سەرەتا سەرۆکی زانکۆ وێڕای بەخێرهێنانی شادی میوان ئامادەیی زانکۆی نیشاندا لە هەماهەنگی زانستی و ئەکادیمی و بۆ زانکۆی دار سەلام لە مەقادیشۆی وڵاتی سۆماڵ.
لە بەرامبەردا شاندی میوان داویان لە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین کرد کە زانکۆکەیان لە هەرێمی کوردستان کە هەرێمی پێشکەوتوە لە ناوچەکە لە هەموو روویەکەوە بتوانن یارمەتی زانستی و ئەکادیمی پێشکەش بە گەنجان و گەلی سۆماڵ بکەن، بەتایبەت لە روانگەی فێرکردن و تەرخانکردنی کورسی خوێندنی باڵا بۆ قوتابیانی زانکۆ سۆماڵیەکان کە ئێستادا خوێندنی باڵا لە زانکۆکانیاندا نییەو لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی پێشکەوتوتردایە، تا بتوانن لەوە رێگەیەوە خوێندنی باڵا بۆ داهاتوو بکەنەوە. سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە شاندی میوانی راگەیاند زانکۆ لە هەموو رویەکەوە ئامادەیە یارمەتی زانکۆ سۆماڵیەکان بدات و دەتوانن لە پشوی هاوینیشدا ئاسانکاری بۆ گەشتی زانستی قوتابیانی زانکۆ سۆماڵیەکان بکات لە دابینکردنی شوێنی حەوانەوە تا سوود لە ئەزمونی زانستی و ئەکادیمی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وەربگرن.
لە کۆتایی سەرۆکی زانکۆ دیاری زانکۆی پێشکەش بە شاندی میوان کرد کە پێکهاتبوو لە مافورێک وێنەی قەڵای هەولێرو لۆگۆی زانکۆی لەسەر نەخشێنراوە. لە دانیشتنەکەدا دکتۆر محەمەد عەزیز بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمیە نێوەدەوڵەتییەکانی زانکۆ ئامادەی بوو.
بەروار : ٢٠١٦/٢/١