
د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لە وڵاتى هۆڵەندا چاوى کەوت بە د. سەیوان بارزانى باڵێۆزى ئێراق لە هۆڵەندا ،لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانى زانکۆى سەلاحەدین لەگەڵ رێکخراوو زانکۆ هۆڵەندییەکان کرا ، لەوانەش لە گەڵ رێکخراوى سپارک ـ ى هۆڵەندى ، کە لەو ماوەیەدا کۆنفرانسێکى زانستى سازدا دەربارەى قوتابیە پەنابەرەکانى سوریا لە هەرێمى کوردستان وچۆنیەتى لە باوەش گرتنیان و ئەنجامدانى ئاسانکارى بۆ بەردەوام بوونیان لە پرۆسەى خوێندن و پەرە پێدانى نى پەیوەندى ئەکادیمى لە گەڵ زانکۆ هۆڵەندییەکانى وەک زانکۆى توینتى و زانکۆى لایدن لە بوارى سیستەمى GIS وs R و شوێنەوارو دکتۆراى هاوبەش .
هەر لە سەردانەکەیدا سەرۆکى زانکۆ چاوى کەوت بە بەرپرسى خوێندنى دکتۆرا لە زانکۆى لایدن و لە دیدارەکەیاندا تاوتوێ ى ئەو رێکەوتننامەیە کرا کە لە نێوان هەردوو زانکۆدا واژوو کراوە ،لە رووى خوێندنى دکتۆراى هاوبەشدا .
لە کۆبوونەوەکەدا د.جەعفەر حسین مامۆستا لە کولێژى یاسى زانکۆى سەلاحەدین و بەرپرسى کولێژە مرۆڤایەتیەکانى زانکۆى لایدن و ژمارەیەک لە مامۆستایانى بەشى شوێنەوار لەو زانکۆیە ئامادە بوون .
بەروار :٢٠١٦/١١/٢٠