پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، له شاری بودابست له ولاَتی هه‌نگاریا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سالاَنهی كۆمه‌ڵه‌ی زانكۆكانی ڤیزیگراد (Visegrad University Association (VUA)) كرد كه تایبه‌ته به كۆلێژه‌كانی كشتوكاڵ و بهرِێوهبردن و ئابووری. شیاوی باسه له نێو گشت زانكۆكانی ولاَتانی رۆژههلاَتی ناوهرِاست ته‌نها زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌ندامی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌و سوودی زۆری وه‌رگرتوه له به‌رنامه‌كانی ئه‌و زانكۆیانه به تایبه‌ت له ناردنی قوتابیانی خوێندنی بالاَ بۆ زانكۆكانی نێو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه
له میانی كۆنفرِانسهكهشدا د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆی كۆرفینۆس له شاری بودابست كه میوانداریه‌تی ئه‌و كۆنفرانسه‌ی كردوه كۆبویه‌وه كه تیایدا باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و ئاڵوگۆرِی چالاكی زانستی كرا، هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌ك كرا كه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی هاوبه‌شی هه‌مه‌جۆری ئه‌كادیمی له بواری خوێندنی بالاَ به‌تایبه‌ت ناردنی مامۆستایان و قوتابیان بۆ زانكۆكانی ولاَتی هه‌نگاریا. هه‌ر له شاری بودابست سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ راگری كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان له زانكۆی ئۆتفۆس لۆراند كۆبوویه‌وه كه برِیار وایه به‌مزوانه شاندێكی ئه‌و زانكۆیه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به مه‌به‌ستی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین له چه‌ندین بواری تایبه‌ت به شوێنه‌وار. جێگه‌ی گوتنه زانكۆی سه‌لاحه‌دین ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ده‌رگای بهرِووی زانكۆكانی جیهان كردۆته‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی رۆژئاوا‌و ئه‌وروپاو ولاَتانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمایه‌تی بهرهوپێشهوچونی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و وه‌ك گه‌وره‌ترین و دێرینترین زانكۆی كوردستان بۆته ئه‌ندامی گه‌لێك كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتیه‌كانی زانكۆكانی ولاَتانی پێشكه‌وتوی ئه‌وروپاو ئاسیا و ولاَتانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمایه‌تی.