![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/314_01504657609.jpg?itok=GpkG4ZO9)
لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەری دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازیکرد لە شاندێکی زانکۆی ئۆتۆنۆمی لە بەرشلۆنەی ئیسپانیا کرد کە پێکهاتبوو لە دکتۆر میکویل مۆلست زانای بەناوبانگی جیهانی لە بواری شوێنەوارناسی و سەرۆکی بەشی پێش مێژوو لە زانکۆی ئۆتۆنۆمی لە بەرشلۆنە و دکتۆرە ئانا گومیس مامۆستا لە زانکۆی ناوبراو. لە دیدارێکدا باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو زانکۆ کرا کە لە پێشوودا کاری هاوبەشیان پێکەوە کردوە، هەروەها تیشک خرایە سەر ئەو گرێبەستە هاوبەشەی کە لە نێوان هەردوو زانکۆی ئۆتۆنۆمی ئیسپانی و زانکۆی سەلاحەدین و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار لە بارەی هەڵکۆڵینی گردی لەشکری لە نزیک ناحیەی کەسنەزانی سەر بە پارێزگای هەولێر کە بۆ ماوەی یەک مانگ ل١ /١٠تا ٢٠١٥/١١/١ چوار مامۆستا و سێ قوتابی زانکۆی ئۆتۆنۆمی بەهاوبەشی قوتابیانی بەشی شوێنەواری کۆلێژی ئەدەبیات پڕۆسەکە جێبەجێ دەکەن. هەروەها لە دانیشتنکەدا ئاماژە بە ئاڵۆگۆڕی قوتابیان و مامۆستایانی پسپۆڕی شوێنەوار کرا بەتایبەت ناردنی ژمارەیەک مامۆستا و قوتابی بەشی شوێنەوار کرا بۆ زانکۆی ئۆتۆنۆمی کە بەشێک لە توێژینەوەکانیان لەوێ ئەنجام بدەن بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە ئەزمونی ئەکادیمی و تێوری زانایان و ئەکادیمیەکانی ئەو زانکۆیە. لەلایەکی دیکە ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا سەبارەت بە پەیوەندی نێوان شوێنەوار و تەلارسازی لە سەردەمی کۆن و ئێستادا، بە جۆرێک کە شوێنەوار بە سەرچاوەی سروش بەخشی ئەندازەی تەلارسازی ئەژماردەکرێت.
شیاوی باسە لە دانیشتنەکەدا هەردوو سەرۆکی بەشی تەلارسازی لە کۆلێژی ئەندازیاری و سەرۆکی بەشی شوێنەواری کۆلێژی ئەدەبیات و بەڕێوەبەری پەیوەندیە ئەکادیمیەکان ئامادەبون.
بەروار :٢٠١٥/٤/٢٩