دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ لەگەڵ سەرجەم نوێنەرانی مامۆستایانی کۆلێژەکان و هەردوو نوێنەری مامۆستایان لە ئەنجومەنی زانکۆ بەشە مرۆڤایەتییەکان و بەشە زانستییەکان کۆبوویەوە، لە دانیشتنێکدا بەدواداچونەوە بۆ کاروبارەکانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ و خواست و داواکاری و کێشەکانی مامۆستایان کرایەوە، پاشان سەرۆکی زانکۆ زانکۆ دەستخۆشی لە نوێنەرەکانی مامۆستایان کرد کە بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە توانیویانە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و دەنگی مامۆستایان بە لایەنی پەیوەندیدار بگەیەنن و لەرێگەی ئەوانیشەوە سوپاسی تەواوی مامۆستایانی زانکۆی کرد کە ئەمساڵ سەرباری ئەو قەیرانە داراییەی روڕووی هەرێمی کوردستان بۆتەوە، کەچی ئەرکیان خۆیان لە جاران دڵسۆزتر لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی زانکۆو وانەوتنەوەدا جێبەجێکردووەو تەنانەت بۆ ساتێکیش نەیانهێشتووە پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆ پەکی بکەوێت و ئەوەش وایکرد کە قەیرانی دارایی نەبێتە رێگر لە بەردەم پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆ. لە بەشێکی دیکە دانیشتنەکەدا داوای لە نوێنەرانی مامۆستایان کرد کە بە زووترین کات ناسنامەی ئەندامیەتی لە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان نوێ بکەنەوە تا هەڵبژاردنی ٣٠ی حوزەیرانی داهاتوو بتوانن بەشداربن لە دەستنیشانکردنی نوێنەری خۆیان لە ناوەندەکانی یەکێتی مامۆستیانی کوردستان.
بەروار :٢٠١٥/٥/٢٩