![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/289_01504657609.jpg?itok=LaMRpY8F)
بە ئامادەبوونى پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنور دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین و شاندێکى زانکۆى لایدن هۆلەندى و ژمارەیەکى زۆر لە مامۆستایان و خوازیارانى خوێندنى دکتۆرا لە سەنتەرى رۆشنبیرى زانکۆى سەلاحەدین بەرنامەیەکى هاوبەش بە خوێندنى دکتۆرا راگەیەندرا، سەرەتا سەرۆکى زانکۆ تیشکى خستە سەر ئەو بەرنامەیە هاوبەشە کە رێکەوتنامەیەک لەگەڵ زانکۆى لایدن هۆڵەندى ئەنجام دراوە بە ناردنى ژمارەیەکى زۆر لە هەڵگرانى بڕوانامەى ماستەر بۆ خوێندنى دکتۆرا لە گشت پسپۆڕییە زانستیەکان و مڕۆڤایەتیەکان وە داواى لە خوازیاران لە کارمەندانى زانکۆ و سەرجەم زانکۆکانى تر و وەزارەتەکان و کەرتى تایبەت کە پڕۆپۆزەڵ پێویستە ئامادە بکەن بۆ ئەوەى بنێردرێ بۆ زانکۆى لایدن، دواتر هەڵسەنگاندنى پڕۆپۆزەڵەکان لە لایەن لێژنەیەک لە زانکۆى لایدن ژمارەیەکى زۆر لەو خوازیارانە لە زانکۆى لایدن وەردەگیرێت وە بە هاوکارى و هاوبەشى مامۆستایانى زانکۆى سەلاحەدین بەرنامەى خوێندنى دکتۆرا دەستپێدەکات.
لە هەمان کات سمینارێک لە لایەن شاندى زانکۆى لایدن پێشکەش بە ئامادەبوان کرا لە بارەى ئەو جۆرە خوێندنە، وەڵامى پرسیارەکان درایەوە. بۆ زانین بۆ ماوەى (3) رۆژ شاندەکە لە زانکۆى سەلاحەدین ئامادەن پێشوازى لە خوازیارانى خوێندنى دکتۆرا بکەن بە مەرجێک ئاستى زمانى ئینگلیزیان باش
.بێت
بەروار :٢٠١٥/٤/١٢