لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین پ.ی.د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیى پێشوازى لە مورتەزا عیبادى سەر کونسولى ئێرانى لە هەولێر و شاندى یاوەرى کرد. لە دیدارێکدا کە عەبدوڵڵا ئاکرەیى لە پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەبوو باس لە پەیوەندییەکانى نێوان زانکۆى سەلاحەدین و زانکۆکانى ئێران کرا، هەروەها قسە لە سەردانى کۆمەڵێک قوتابى بەشى فارسى بۆ زانکۆى ئورمیە کرا، هەروەها ئەنجامدانى چەندین چالاکى لە نێوان ئەکادیمیاى زانکۆى سەلاحەدین لەگەڵ مامۆستایانى زانکۆکانى ئێران ئەنجام دەدرێت بە شێوەى سمینار کە لە نێوان کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان و کۆلێژى یاسا و زانستە سیاسیەکان لە داهاتوویەکى نزیک ئەنجام دەدەرێت.، لە لایەکی دیکەوە باس لە سەردانى کۆمەڵێک لە زانکۆکانى ئێرانى بۆ هەولێر کرا بۆ ئەوەى لە نزیکەوە ئەو قوتابیانەى ئارەزووى خوێندن دەکەن دەتوانن لە زانکۆکانى ئێرانى بخوێنن، سەر کونسولى ئێران ئاماژەى بەوە دا کە کۆمەڵێک پەرتووک لە چەندین بوارى جیاجیا پێشکەش بە زانکۆى سەلاحەدین دەکرێت دواى گەیشتن بۆ شارى هەولێر، لە لاى خۆیەوە سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین سوپاسى کونسولیەى ئێرانى کرد بۆ ئەو هاوکاریانە
بەروار :٢٠١٥/٤/١٩